هەواڵ
داوای دوو باره‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه‌
 ئاڕاستە
سەرۆکی ئاکەپە رایگەیاندووە، پارتەکەیان ئامادەکارییەکانی بۆ پێشکەشکردنی تانەیەکی جیاواز تەواو کردووە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پێشکەشی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیای دەکات .
جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا لە رێی تانەیەکی جیاواز و تایبەتەوە دەیەوێت ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دووبارە بکرێتەوە.

ئیحسان یاووز جێگری سەرۆکی ئاکەپە رایگەیاندووە، پارتەکەیان ئامادەکارییەکانی بۆ پێشکەشکردنی تانەیەکی جیاواز تەواو کردووە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پێشکەشی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیای دەکات ودەیانەوێت لەو رێیەوە ھەڵبژاردنی شارەوانی لە "ئیستەنبوڵ" دووبارە بکرێتەوە.
ئەگەرچی ٣١ی ئاداری رابردوو ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، بەڵام ھێشتا دەنگەکانی شارەوانی ئیستەنبوڵ یەکلا نەکراوەتەوە.
 ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆش کاندیدی ئۆپۆزسیۆنیش بۆ ئەو شارەوانی ئیستەنبوڵ داوایکردووە بە زووترین کات ئەنجامەکان رابگەیەندرێن.

بەپێی دووبارە ژماردنەوەی ٩٧.٤%ی دەنگەکانی شارەوانی ئیستەنبوڵ، کاندیدەکەی ئۆپۆزسیۆن بە جیاوازی ١٤ ھەزار دەنگ لەپێش "بیناڵی یڵدرم" کاندیدی ئاکەپەوەیە.

ئەگەر ئەنجامەکانیش بە سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە ئیستەنبوڵ یەکلابکرێتەوە، دەسەڵاتی ٢٥ ساڵەی پارتی دادو گەشەپێدان لەو شارە کۆتایی دێت.
378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 2:22:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ