هەواڵ
سلێمانی..داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت ئاوى له‌ ده‌به‌نراو نه‌كڕن
 ئاڕاستە
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌ر كارگه‌ و بارهه‌ڵگر و ماركێت و شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ ده‌به‌نراو له‌ به‌ر تیشكی خۆر دابنێت، رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ به‌ر.

"گۆران قادر" سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ :به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌ كارلێككردن له‌ نێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنه‌وه‌ تێی ده‌كه‌ن، پێكهاته‌كه‌ زوو ده‌گۆڕێت و شیاوی خواردنه‌وه‌ نامێنێت، بۆیه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌ له‌ كاتی گواستنه‌وه‌یدا ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌ ته‌واوی داپۆشراوبن و دووربن له‌ تیشكی خۆر.

باسی له‌وه‌شكردوه‌،به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێگری له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ ده‌كات به‌ سه‌ردانه‌پۆشراوی له‌ كارگه‌كان یاخود له‌ كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه‌‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ بازاڕ و چێشتخانه‌ و ماركێته‌كان و ده‌ستبه‌سه‌ر ئوتۆمبێله‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.
راشیگه‌یاندووه‌ "هه‌ر كارگه‌ و بارهه‌ڵگر و ماركێت و شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ ده‌به‌نراو له‌ به‌ر تیشكی خۆر دابنێت، ئه‌وا به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ به‌ر"

داواشى له‌ هاوڵاتیان كردووه‌، له‌ كاتی كڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌دا، هه‌ر شوێنێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ ده‌به‌نراوی له‌به‌ر تیشكی خۆر دانابوو لێی نه‌كڕن، ته‌نها له‌و شوێنانه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ ده‌به‌نراو بكڕن كه‌ دوور له‌ تیشكی خۆر و شوێنی تایبه‌ت دایانناوه‌.
1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 2:17:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ