هەمەڕەنگ
دوو خاڵى گرنگ دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ توش بونت به‌هه‌ستیارى وه‌رزى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
وه‌رزى به‌هار یه‌كێكه‌ له‌و وه‌رزانه‌ى كه‌ زیاتر توشى هه‌ستیارى ده‌بینه‌وه‌ تێدا ، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌ڕى و شێدارى ناوماڵ كه‌ زۆرترین كه‌ڕوو و به‌كتریا تێدا كۆ ده‌بێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ووزبوونى گژوگیا و گه‌شه‌كردنى گوڵ و ده‌ست لێدانى گوڵ و بۆن كردنى خۆى له‌ خۆیدا هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ هه‌ستیارى و هه‌ڵامه‌ت
له‌خواره‌وه‌ باس له‌و هه‌ستییارییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زیاتر له‌م وه‌رزه‌ توشى ده‌بینه‌وه‌ :-
سووربوونه‌وه‌ى پێست و خوورانى و ووشك بونه‌وه‌ى .
سه‌رئێشه‌ى به‌رده‌وام .
خوورانى ناو گوێ .
توش بونت به‌ هه‌ڵمه‌ت و سووربونه‌وه‌ى لوت.
ڕه‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى .
سووربونه‌وه‌ى چاو و خوراندنى.
هه‌ربۆیه‌ له‌وه‌رزى به‌هاردا پێویسته‌ زوو زوو ماڵ پاك بكرێته‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ ته‌ڕییه‌ك و شێدارییه‌ك ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ بۆن كردنى گوڵ و ده‌ست لێدانى ، تابه‌دوور بیت له‌هه‌موو جۆره‌ هه‌ستییارییه‌كى وه‌رزى .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
293 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 10:00:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ