کۆمەڵایەتی
پێكه‌نین ڕزگارت ده‌كات له‌كێشه‌ باوه‌كانى مێشك و ده‌روون
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پێكه‌نین یه‌كێكه‌ له‌و هۆكار و سه‌رچاوه‌ دڵ خۆش كه‌رانه‌ى كه‌ ڕۆژانه‌ زۆر گرنگه‌ پێبكه‌نیت و زه‌رده‌خه‌نه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر لێوت بێت ، چونكه‌ بێ ئاگاین له‌وه‌ى پێكه‌نین چه‌ند كاریگه‌رى باشى به‌سه‌ر جه‌سته‌ و مێشكه‌وه‌ ده‌بێت .
پێكه‌نین هۆرمۆنى دڵخۆش بوون له‌له‌شدا زیاد ده‌كات و یارمه‌تیت ده‌دات به‌ته‌واوى دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ و بێتاقه‌تى و دوودڵى .
به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر مێشك و ده‌روون ڕۆژانه‌ چه‌ند پێویستى به‌ خه‌و و ئیسراحه‌ت هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستى به‌ پێكه‌نین هه‌یه‌ ، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان پرسیار بكه‌ین بۆچى مێشك و مۆخ ڕۆژانه‌ پێویستى به‌ پێكه‌نین هه‌یه‌ ؟
چونكه‌ پێكه‌نین یارمه‌تى چالاك بوونه‌وه‌ى خانه‌كانى مێشك و مۆخ ده‌دات تا به‌دوور بن له‌ سست بوونى و چالاك ببنه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات  و بتوانن خانه‌ى نوێ به‌رهه‌م بهێنن .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 9:54:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ