هەواڵ
رۆژێكى تر ده‌كرێته‌ پشوو
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو به‌هۆى ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام كازمەوە له‌ چەند پارێزگەیەكی عیراق ده‌كرێته‌ پشوو.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌و پارێزگایانه‌ى كه‌ رۆژێكى پشوى تێدا ڕاگه‌یاندووه‌،ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌:له‌ میسان و دیالە و واست به‌هۆى ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام كازمەوە رۆژى سێ‌ شەممەی داهاتوو پشووی فەڕمی دەبێت.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بەهۆی لافاوەوە لە بەغدا و چەند پارێزگەیەكی تر ئەمڕۆ كرایه‌ پشوو.
22275 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/31/2019 2:51:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ