ترافیک
ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى ئاڕم و بێ سه‌ره‌تا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی پارێزگاكانی خوارووی عێراق یاخود هەڵگری كارتی ئاڕمن یاخود بێ سەرەتاین سزای سەرپێچی تێپەڕاندن دەیانگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەرین لە ئاگاداری نامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاڕاسته‌ كەوتوە، ڕایگەیاندووه‌: لەهەفتەی داهاتوەوە وەسزای سەرپێچی تێپەڕاندنی خێرای بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەكرێت كەهەڵگری تابلۆی پارێزگاكانی خوارووی عێراقن.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌: ئەو ئۆتۆمبێلانەی كارتی زانیاری(ئارم)یان ھەیە یاخود بێ سەرەتان بە هەمان شێوە سزای سەرپێچی تێپەڕاندنی خێرا دەیانگرێتەوە.
2333 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/27/2019 9:49:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ