ترافیک
ئاگادارییه‌كى گرنگ بۆ شۆفێران
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هاتوچۆى گه‌رمیان شۆفێرانى رێگاى كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆوە رێكه‌وتى  پردى ده‌ره‌دۆین بەڕوی شۆفێراندا كرایه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا  کە وێنەیەکی دەست ئاڕاسته‌ کەوتووە ڕایگه‌یاندووه‌:"ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕێگای نێوان (كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان) پردی ده‌ره‌دۆین كراوه‌ته‌وه‌ و شۆفێران ده‌توانن ئه‌و ڕێگایه‌ به‌كاربهێنن بۆ هاتوچۆكردن".

ده‌شڵێت:"ڕێگاكه‌ له‌سه‌ر پرده‌كه‌ یه‌ك ئاڕاسته‌ییه‌ و پێویسته‌ شۆفێران به‌ وریاییه‌وه‌ به‌كاریبهێنن ، هه‌روه‌ها هاوكاری تیمه‌كانی هاتوچۆ و شۆفێره‌كانی به‌رامبه‌ریان بكه‌ن له‌ كاتی هاتوچۆكردن و به‌كارهێنانیدا".

رۆژی دووشەممە 25 ى ئازاری 2019، به‌هۆى دروستبوونى لافاوه‌وه‌ هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له‌ پردى ده‌ره‌دۆین راگیرا.
889 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/26/2019 12:47:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ