هەواڵ
هاتوچۆی کۆیە داوادەکات لەم ڕێگەیەوە شوفێران هاتوچۆ نەکەن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ئێستادا ڕێگەی بەنداوی سماقوڵی لە قەزای کۆیە بۆتە ڕێگای هاتوچۆی سەرەکی نێوان سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر،  هاتوچۆی کۆیەش داوادەکات شوفێران ئەو ڕێگەیە بەکار نەهێنن .

 لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاندوە"
بە ھۆی ئەم شەپۆلە بارانەی ڕووی لە ناوچەکە کردوە ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی بەرز بۆتەوە بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست دەکات و دەبێتە ھۆی ڕووداوی ھاتووچۆ ، 
بۆیەداوا لە شۆفێران دەکەین بە ھیچ شێوەیەک ڕێگای سماقولی بەکارمەھێنن تاکو بە دووربن لە ڕووداوی ھاتووچۆ ،  
تکایە پابەندی ڕێنمایی ھــــاتووچـــۆی کــــۆیــــە بن بۆ سەلامەتی گیانی خۆتان " .

ئەو ئاگادارییەی  بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا ئاستی ئاوی ئەو بەنداوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە ، کە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک ناتوانێت لەو ڕێگەیەوە هاتوچۆ بکات.
3102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:51:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ