هەواڵ
كۆڵبه‌رێكی تر گیانی سپارد
 ئاڕاستە

ئه‌مڕۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كرد و له‌ ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك بووه‌ قوربانى.

به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران له‌ سنورى ئه‌شته‌راوى بانه‌، ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه‌.
ڕاشیگه‌یاندوه‌،له‌ ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێراندا كۆڵبه‌رێك به‌ ناوى "ره‌ئووف عارفى" كه‌ ته‌مه‌نى 50 ساڵه‌، به‌ سه‌ختى برینداربووه‌.
باسیی له‌وه‌شكردوه‌، كۆڵبه‌ره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ له‌ شارى بانه‌ كراوه‌.
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:50:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ