هەواڵ
ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕویدا
 ئاڕاستە

لە راگەیاندراوێكدا ،بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی قەزای شێخان ئاشكرای كردوە لەئەنجامی ڕوداوێكی هاتوچۆ دا لەسنوری پارێزگای دهۆك، دوو كەس گیانیان لەدەستداو حەوت كەسی تریش برینداربوون.
هاتوچۆی قەزای شێخان ڕایگه‌یاندوه‌ ، پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی تۆیۆتا ڕاڤ، تۆیۆتا مێكزەمین لەسەر ڕێگەی سەرەكی شێخان، باعەدرێ، لە نزیك ناحیەی باعەدرێ ڕوویدا.
ڕایگه‌یاندوه‌، لەئەنجامی ئەو ڕووداوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو حەوت كەسی تریش برینداربوون، لێكۆڵینەوەی پۆلیسی هاتوچۆش لەبارەی ڕوداوەكەو هێڵكاریكردنی شەقامەكەوە دەستیپێكردوە.

3432 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:49:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ