هەواڵ
هه‌ڵپه‌ساردنی توركیا له‌ یەکێتى ئەوروپا په‌سه‌ندكرا
 ئاڕاستە

پەرلەمانی ئەوروپا پرسى دانوستانەکان بۆ ئەندامێتى تورکیا لە یەکێتى ئەوروپا هەڵپەساردوبه‌ 370 دەنگی بەڵێ په‌سه‌ندكرا

پرۆژەی هەڵپەساردنی دانوستانەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا بە ٣٧٠ دەنگی بەڵێ، لە بەرامبەر ١٠٩ دەنگى نەخێردا پەسەندکرا و لە پرۆژەکەدا رەخنەش لە سیاسەتەکانی تورکیا گیراوە، سەبارەت بە بەشە یۆنانییەکەی قوبرس و داواکراوە تورکیا سەربازەکانی لەو ناوچەیە نەهێڵێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، ئەو راپۆرتە بێ بنەمایە و پەسەندکردنیشی بە پێچەوانەی پرنسیپەکانی یەکێتی ئەوروپایە.
جێگه‌ی باسه‌، لە ساڵی ٢٠٠٥دا گفتوگۆی تورکیا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا دەستێپێکرد و تاوەکو ئێستا داواکاری تورکیا قبول نەکراوە.
2100 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:47:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ