هەواڵ
دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا :به‌ ئه‌ده‌ب. به‌ڵام بێ مه‌عنا
 ئاڕاستە

ـ كوڕم دره‌نگه‌ بچۆ بخه‌وه‌.
سوپاس بابه‌ گیان.. دوێنێ شه‌و خه‌وتم.

ـ پێویسته‌ شه‌ریكی راسته‌قینه‌ بین له‌ حكومه‌تا.
به‌سه‌رچاو.. له‌ سنووری سلێمانی یا.
***
ـ دكتۆر.. تۆ بڵێ ی چاك ببمه‌وه‌؟
به‌دڵنیاییه‌وه‌ قوربان.. به‌شه‌رتێ ئیزرائیل وازت لێ بێنێ.
*** 
ـ میسته‌ر گیان كوردت به‌ دڵه‌؟
ئۆف كۆرس.. باشترین تفه‌نگچین.
*** 
ـ ببووره‌ مامۆستا.. مه‌نهه‌جمان پێ ته‌واو ئه‌كه‌ی؟
ته‌بعه‌ن.. به‌ ده‌رسی خصوصی.
*** 
ـ تكایه‌ سوود له‌ دیموكراسی وه‌ربگرن.
ئه‌مر ئه‌فه‌رمووی.. وه‌كو نه‌عل.
*** 
ـ ده‌زگیرانه‌كه‌م جوانه‌؟
ماشه‌ڵـڵای لێ بێ... ئه‌ڵێ ی ئه‌حلامه‌.
*** 
ـ چۆن بوو سیمیناره‌كه‌م؟
ده‌ستت خۆش بێ ئوستاز... هه‌موومان خه‌وتین.
*** 
ـ ئه‌وا كولیه‌م ته‌واوكرد جه‌نابی وه‌زیر.
ئافه‌رم كوڕی خۆم.. ده‌ ئیتر بڕۆ ته‌كسی بگێڕه‌.




شێركۆ عه‌بدوڵا 
838 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:46:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ