هەواڵ
ستران عەبدوڵڵا :دەبێ خەمخۆرانی یەكێتی چ بڵێن
 ئاڕاستە

ستران عەبدوڵڵا له‌باره‌ی شاره‌وه‌ له‌ نوسینێكدا ده‌ڵێت، پێش هەموو شتێك دەبێ یەكێتی و ئیدارەكەی لێرە خۆی بڵێ؛ ئیتر بەسە.
ستران ده‌ڵێت :مولابەساتی رووداوی رفاندنی پارەكەی نەخۆشخانەی شار هەرچییەك بێت و هەر چۆنێك بێت، دەبێ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و زیمامدارانی ئومور لە ئیدارەی شارەكە بیكەنە وێستگەیەك بۆ پێداچوونەوە و هەڵوەستە كردن، بیكەنە دەرفەت و شۆكێك بۆ راگرتنی ئەو نەزیف و رۆچوونەی دەخوازێت حوكمڕانی یەكێتییانە و مۆدێلی ئیدارەی سلێمانییانە بخاتە ژێر پرسیارەوە.
باس له‌وه‌شده‌كات،پێش هەموو شتێك دەبێ یەكێتی و ئیدارەكەی لێرە خۆی بڵێ؛ ئیتر بەسە. لەپاڵ دەستگیركردن و سزادانی دز و تاوانبارانی رووداوەكەدا، بۆ هەمووانی نیشان بدات یاسا و تەگبیری سیاسی، كەفالەتی راگرتنی ئەمجۆرە كارانە دەكات و خۆی و هاوپەیمانەكانی لە ئیدارەی سلێمانی بەو نەفەسە رێوشوێن دابنێن كە مۆدێلی سلێمانی وەكو دیموكراسی و فرەیی و رەنگاوڕەنگی دەڤەری سەوزەڵانی دەناسێنێ، رێگەش نادات كەس وا وێنای ئەم فرەییە بكات كە یەكسانە بە شپرزەیی و رێگەدان بە ئاڵۆزی نانەوە.
ده‌شڵێت،یەكێتی لەسەرێتی خۆی نموونەی سەرمەشقی چارەسەری ئەم نەزیفە بێت و لە شوێنێك رایبگرێت. وەكو خۆی سەرمەشق بوو لە رەنج و خەباتی نیشتمانی و دیموكراسیدا، لە كەس و هیچ لایەنێكیش قبوڵ نەكات سلێمانی لەكەدار بكەن،وه‌ دەبێ خەمخۆرانی یەكێتی بێژن سەرەڕای هەموو شتێك سەرەنجام هەر مۆدێلەكەی ئێمە سەركەوتوو دەبێت.
ستران عەبدوڵڵا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،یاسا سەروەریی و تەگبیری ئیداری و ئەمنی و خۆگورجكردنەوە، دیوی دووەمی دیموكراسییە كە دەبێ پیشانی ئەوانە بدرێت كە بە هەڵە لە مەسەلەكە گەیشتوون، دیموكراسیی كۆمەڵایەتی واتای هەست كردن بە ئەمن و ئەمانی كۆمەڵانی خەڵكە. بۆ دیوی دەستەبژێرە سیاسییەكەشی واتای دیموكراسی بەرپرسیارانە.
562 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:42:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ