هەواڵ
مووچەی چاودێرانی خێزان دابه‌شده‌كرێته‌وه‌
 ئاڕاستە

بەرپرسی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێنماییەکی نوێ لەسەر مووچەی چاودێری خێزان دەردەکرێت و دوای چاکسازیکردن تێیدا، دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.

محەممەد گەزنەیی، بەرپرسی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاندوه‌، لە مانگی هەشتی 2015ەوە مووچەی چاودێری خێزان بڕدراوە، بەڵام وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی نوێ دەردەکات بۆ چاکسازی لە لیستەکەدا و دوای چاکسازیکردن تێیدا، دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی "21 هەزار و 750 کەس مووچەی تایبەتیان وەرگرتووە بەبێ ئەوەی هۆکاری پێدانی مووچەکانیان دیاربێت، لەبەر ئەوەی وەکو چۆن دەست بە چاکسازیکردن لە لیستی مووچەی کەمئەنداماندا کرا، چاکسازی لە لیستی مووچەخۆرانی دیکەشدا دەکرێ".
3024 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:40:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ