هەواڵ
له‌ هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌دا ناشتنى ٥ هەزار نەمام به‌رێوه‌ده‌چێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
به‌بۆنه‌ى 31 ساڵه‌ى یادى كیمیابارانكردنى هه‌له‌بجه‌ وه‌ك له‌ یاد نه‌كردنى ئه‌و كاره‌ساته‌ و ره‌مزێك بۆ٥ هه‌زار قوربانى له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ هەڵمەتێکی ناشتی ٥ هەزار نەمام بەڕێوە بچێت .

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: بڕیارە ڕۆژی ۱۸ /۳ / ۲۰۱۹ لە قەزای چەمچەماڵ و بە هاوبەشی ئیداراتی چەمچەماڵ و شارەوانیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پۆلیسی دارستان و کۆمپانیاکانی شکار و ماس ( ویستگەی کارەبا) هەڵمەتێکی ناشتی ٥ هەزار نەمام لە چەمچەماڵ و شۆڕش بەڕێوە بچێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ۱۳ /۳/ ۲۰۱۹ لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەسەرپەرشتی ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار و نوێنەری وێستگەی کارەبا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو،وه‌ تێیدا بریاردرا ڕۆژی ۱۸ی مانگ هەڵمەتەکە لەژێر ناونیشانی ( چەمچەماڵ هەڵەبجە لەیاد ناکات ) بەڕێوە بچێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:سەرەتا لە مۆنۆمێنتی ئەنفالەوە بە مەراسیمێک دەست بە ناشتنی نەمام دەکرێت و دواتر لە ژمارەیەک باخچە و شەقام و فەرمانگە و قوتابخانە و شوێنی گشتی لە چەمچەماڵ و شۆڕش نەمامەکان دەنێژرێت.
306 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 2:39:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ