هەواڵ
ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی كۆنفرانسێك سازده‌كات
 ئاڕاستە

سەرۆكی ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات كە بەنیازن بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو رەخساندنی هەلی كار كۆنفرانسێك ببەستن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ،سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ، رایگەیاندوه‌: ئێستا لەئامادەسازیان بەمەبەستی سازكردنی كۆنفرانسێكی گەورە لەئایندەیەكی نزیكدا لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو رەخساندنی هەلی كار، بەتایبەتی بۆ پاراستنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان‌و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان‌و لەمبارەیەشەوە داتاو زانیاریی پێویستیان ئامادەكردوە بۆ بەرچاوڕونی لایەنە پەیوەندیدارەكان.
باسی له‌وه‌شكردوه‌: ئامانجی كۆنفرانسەكە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆو دابینكردنی هەلی كارە بۆ گەنجان‌و كەسانی شارەزاو پەیوەندیدار بەشداری تیا دەكەن.
سەرۆكی ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: چاوەڕوانین یەكێك لەكارە لەپێشینەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاركردن بێت بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو بڕەودان بێت بەپێشخستنی پڕۆژە پەلەوەریی‌و كشتوكاڵییەكان.
433 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 1:35:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ