هونەر
فه‌رهاد پیرباڵ ماره‌یى ژنه‌ شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
فه‌رهاد پیرباڵ له‌ پێگه‌ى تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ بۆچى پێى وایه‌ هه‌مووتان سفڕن له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ماره‌یى هه‌ردوو ژنه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات .

فه‌رهاد پیرباڵ نوسیوێتى " بۆ به‌ڕێزان سارا قادر و پیاوه‌كان و به‌رنامه‌ی گه‌نجانه‌ی K24.. بۆچی گوتم هه‌مووتان سفڕ؟ چونكه‌ به‌ قانوونی ماتماتیكی ئێوه‌ (لایه‌كتان نێگه‌تیڤ - لایه‌كه‌ی ترتان پۆزه‌تیڤ + له‌مه‌ش نامومكین تر ده‌تان ویست ئیللا بگه‌نه‌ (ئه‌نجامێكی به‌هادار له‌ڕووی ژماره‌شه‌وه‌، به‌لام لای من ده‌بێ ئه‌نجام سفڕ بێت ئینجا به‌های ژماره‌كانی كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆبوونه‌ته‌وه‌ لای من ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند بوونه‌، یان پێویسته‌ چه‌ند بێ! تێگه‌یشتن؟ چۆن؟

ماره‌یی ژنی یه‌كه‌می من (ته‌رزه‌ فایق به‌گی جاف) هه‌زار لیره‌ی ڕه‌شادی بوو كه‌ ده‌كاته‌ ته‌قریبه‌ن سی و چوار ملیۆن دۆلار؛ كه‌چی ماره‌یی ژنی دووه‌مم (ئاڵا) كتێبێك بوو كه‌ به‌ڵێنم پێی دابوو پێشكه‌شی بكه‌م و هێشتاش نه‌مكردووه‌!).. كه‌چی له‌ هه‌ردووكیشیان جودا بوومه‌وه‌!

ئه‌گه‌ر ژنی یه‌كه‌مم پۆزه‌تیڤ بێ + ژنی دووه‌مم ئه‌گه‌ر (-) واته‌ پۆزه‌تیڤ= ئه‌نجام هه‌ر سفڕ بووه‌، هههه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌! ".
30507 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 12:43:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ