هونەر
حه‌مید عوسمان:له‌یلا فروهه‌ر به‌رجه‌سته‌كراوه‌ بۆ بچووك كردنه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندى كورد
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هونه‌رمه‌ندى لاوى ده‌نگ خۆش (حه‌مید عوسمان) هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى كۆنسێرته‌كه‌ى ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕیاروابوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند له‌یلا فروهه‌ر دوێنێ  سیانزه‌ى مانگ ئه‌نجامى بدات.

حه‌مید عوسمان له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌له‌ پێگه‌ى ئینستاگرامى خۆى بڵاوى كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت :"به‌داوای لێبووردنێكی زۆره‌وه‌ له‌ئازیزان و هه‌وادارانی هونه‌ره‌كه‌م ، كه‌ من وه‌ك حه‌مید عوسمان به‌شداری كۆنسێرتی ناوبراو ناكه‌م ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیای SADA production له‌ڕۆژی ئه‌نجامدانی كۆنسێرت پاشگه‌ز بۆته‌وه‌ له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی پێش وه‌خته‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درابوو ،خۆم و گروپه‌كه‌شم  هه‌موو ئه‌ركى خۆمانمان جێ به‌جێ كردووه‌ و پڕۆڤه‌ و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردبوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ ناڕاست بوو له‌ ژوان و جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان بۆیه‌ به‌شدار نه‌بووم هه‌ر ئه‌ونه‌ ده‌ڵێم پێویسته‌ خاوه‌ن كۆمیانیاى ئه‌نجامدانى كۆنسێرتى هونه‌رى ده‌بێت پرۆفیشناڵ بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ كارێكى ئاسان نییه‌ ،هه‌روه‌ها له‌ڕیكلامی كۆنسێرته‌كه‌دا ،به‌داخه‌وه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ند له‌یلا فروهه‌ر زۆر به‌رجه‌سته‌ كراوه‌ ،بو بچوكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد ،،،، دووباره‌ داوای لێبووردن له‌هه‌موو ئازیزان و هه‌وادارانم ده‌كه‌م ،به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌م له‌كاتێكی نزیكدا له‌كۆنسێرتێكی ناوازه‌دا له‌خزمه‌تاندا ده‌بم .
له‌گه‌ڵ ڕێزی .....

View this post on Instagram

ڕوونکردنەوەیەک لەهونەرمەند حەمید عوسمان ەوە سەبارەت بەکۆنسێرتی ڕۆژی چوارشەممە2019/13/3لەهۆڵی سپی چاڤی لاند لەگەڵ خانمە هونەرمەندی فارس لەیلا فروهەر بەداوای لێبووردنێکی زۆرەوە لەئازیزان و هەوادارانی هونەرەکەم ،،،کە من وەک حەمید عوسمان بەشداری کۆنسێرتی ناوبراو ناکەم ،،لەبەر ئەوەی کۆمپانیای SADA production لەڕۆژی ئەنجامدانی کۆنسێرت پاشگەز بۆتەوە لەو ڕێککەوتنەی پێش وەختەی لەلایەن هەردوو لاوە ڕەزامەندی لەسەر درابوو ،،هەروەها لەڕیکلامی کۆنسێرتەکەدا ،بەداخەوە خانمە هونەرمەند لەیلا فروهەر زۆر بەرجەستە کراوە ،بو بچوکردنەوەی هونەرمەندی کورد ،،،، دووبارە داوای لێبووردن لەهەموو ئازیزان و هەوادارانم دەکەم ،بەڵێنی ئەوەش دەدەم لەکاتێکی نزیکدا لەکۆنسێرتێکی ناوازەدا لەخزمەتاندا دەبم لەگەڵ ڕێزی ..... هونەرمەند حەمید عوسمان 13/3/2019

A post shared by Hamid Osman (@hamid_osman_official) on

1690 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 12:41:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ