هەمەڕەنگ
كۆرپه‌له‌ ده‌توانێت ده‌نگی پێكه‌نینی نزیك و بێگانه‌ جیابكاته‌وه‌
 ئاڕاستە:سه‌یران على
توێژه‌رانی زانكۆی كالیفۆرنیا(usla) له‌نوێترین تاقیكردنه‌وه‌یان دا بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ منداڵانی ته‌مه‌ن 5 مانگ توانای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێكه‌نینی كه‌سانی بێگانه‌ و نزیكیان  هه‌یه‌ .
                          
توێژه‌رانى زانكۆی  كالیفۆرنیا (  usla)  به‌ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵی ته‌مه‌ن 5 مانگ  گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی ، بێجگه‌ له‌  توانای  ناساندنه‌وه‌ی ده‌نگی  پێكه‌نینی  كه‌سانی  نزیك  و بێگانه‌ زۆرتر حه‌زبه‌بیستنی ده‌نگی  كه‌سانی نزیك ده‌كه‌ن. 
  
ئامانجی توێژه‌ران له‌م تاقیكردنه‌وانه‌ ناسینه‌وه‌ی توانانی په‌یوه‌ندیه‌كانى منداڵانه‌ ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكوو له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تر دا ده‌ركه‌وتوه‌ منداڵان پێش ئه‌وه‌ی بتوانن قسه‌ بكه‌ن توانای شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ كانیان هه‌یه‌.
600 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 11:44:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ