ترافیک
هه‌ر ژنێك شۆفێرى بكات زیندانى ده‌كرێت
 ئاڕاستە:سه‌یران على
به‌ تاوانی خستنه‌ مه‌ترسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی وڵات ،  دادگای عه‌ره‌بستان  ده‌ستی كردوه‌ به‌ دادگایی كردنی شۆفێرانى ژن.

به‌ پێی زانیاریه‌كان لانی كه‌م 10 ژنی هه‌ڵسوراوی كه‌مپه‌ینی مافی شۆفیری كردنی ژنان له‌ عه‌ره‌بستان به‌ تاوانی چالاكی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵات  له‌ لایه‌ن دادگای عه‌ره‌بستانه‌وه‌ دادگایی كراون  وله‌ ئه‌گه‌ری سه‌لماندی تاوانه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و  زیندانی ده‌كرێن .

شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو 36 وڵاتی جیهان  له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی وڵاتی عه‌ره‌بستان  كرد و خوازیاری ئازادی ئه‌و ژنه‌ چالاكوانانه‌ بوون كه‌ له‌ زیندانه‌كاندا  ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن .

وڵاتی عه‌ره‌بستان  یه‌كه‌م وڵات بووه‌ له‌  ئاستی جیهان دا  شۆفێری كردن بۆ ژنان به‌ پێى یاسا  قه‌ده‌غه‌بێت ، به‌ڵام پاش خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنان و قوربانی دانی  زۆریان  توانیان له‌ مانگی رابردوو مافی شۆفێری كردن به‌ ده‌ست بهێنن . 

له‌ فارسیه‌وه‌
4484 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 11:35:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ