هەمەڕەنگ
لە کودەتایەکی دەگمەندا کۆمەڵێک مریشک ڕێویەک دەکوژن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە کێڵگەیەکی پەلەوەری دا و لە بەشی باکوری ڕۆژئاوای فەڕەنسا لە ڕووداوێکی دەگمەندا کۆمەڵێک مریشک ڕێویەک دەکوژن لە کاتێکدا ئەو ڕێویە هێرشی کردۆتە سەر ئەو مریشکانە .

پێگەی هەواڵی ( BBC ) بڵاوی کردۆتەوە ، لە ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراودا کاتێک ڕێویەک هەوڵی داوە و چۆتەناو ئەو کێڵگەی بەخێوکردنی مریشکەوە بەمەبەستی خواردنی مریشک لەو کاتەدا مریشکەکان ڕووبەڕوی بونەتەوە بەلێدانی دەنوکەکانیان کوشتویانە .

پاسکال دانیەل ، کەلەو کێڵگەیەی بەخێوکردنی مریشکە کە سەر بە قوتابخانەی کشتوکاڵی ( گرۆس چەنە ) ڕایگەیاندووە " لاشای ڕێویەکە لە گۆشەیەکی قەفەزی ئەو کێڵگەیەدا دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری لێدانی دەنوکی مریشکەکانی بەسەرەوە بووە ".

لەو کێڵگەیەدا زیاتر لە 6000 مریشک بوونی هەیە ، ئەو ڕووداوە کە کاتێکدابووە لە کاتی ڕۆژدا مریشکەکان دەکرێنە دەرەوە ، لەو کاتەدا ڕێویەکە هەوڵی خواردنی مریشکی داوە دواجار بەهۆی هێرشی مریشکەکانەوە گیانی لە دەست داوە 
6114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 11:21:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ