تەندروستی
كۆمه‌ڵێك خواردنه‌وه‌ گورچیله‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گورچیله‌كان به‌یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین ئه‌ندامه‌كانى له‌ش داده‌نرێن ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارى پاڵاوتن ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ پێویستییان به‌ كۆمه‌ڵێك خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پاكییان بكاته‌وه‌ ، تاوه‌كو به‌رد و كلس و پیسى كۆنه‌بێته‌وه‌ تیایاندا .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ چه‌ند شه‌ربه‌تێك و خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ گورچیله‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات بۆ زیاتر میز كردن و پاك بوونه‌وه‌ى بۆرى میز و میزه‌ڵدان .

شه‌ربه‌تى توت فه‌ره‌نگى بۆرى میز و میزه‌ڵدان له‌هه‌وكردن پاك ده‌كاته‌وه‌ .

شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر بوونى مادده‌ى بیتین له‌ چه‌وه‌نده‌ردا هۆكارێكه‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ى گورچیله‌كان.

ئاوى لیمۆ به‌هۆى بوونى مادده‌ى مزره‌مه‌نییه‌وه‌ بۆ گورچیله‌كان زۆر به‌سووده‌.

شه‌ربه‌تى تێكه‌ڵه‌ى میوه‌كان زۆر گرنگه‌ بۆ گورچیله‌ و جگه‌ر و قۆڵۆن.

سركه‌ى سێوو تێكه‌ڵ ئاوى لیمۆى بكه‌ پاشان كه‌مێك ئاوى تێكه‌ل َبكه‌ ، یارمه‌تى گورچیله‌كان ده‌ده‌ن بۆ پاك بوونه‌وه‌.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
5248 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 11:18:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ