هەمەڕەنگ
توێژینه‌وه‌ : پیاوانى كه‌چه‌ڵ په‌سه‌ندترن وه‌ك له‌پیاوانى تر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه‌له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌  باس له‌ كه‌سایه‌تى ئه‌و پیاوانه‌ ده‌كات كه‌ كه‌چه‌ڵن ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌و نهێنییه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بۆچى خانمان زیاتر ئاره‌زووى پیاوانى كه‌چه‌ڵ ده‌كه‌ن.

ده‌ركه‌وتووه‌ پیاوانى كه‌چه‌ڵ زۆر به‌سۆزترن له‌چاو پیاوانى تردا به‌ڕێژه‌ى له‌ (%40) ى پیاوانى كه‌چه‌ڵ به‌سۆزتر و ڕۆمانسیترن له‌چاو پیاوانى تردا .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاوانى كه‌چه‌ڵ زیاتر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن دڵى خانمان به‌لاى خۆیاندا ڕابكێشن و سۆز و خۆشه‌ویستییان بۆ ده‌رببڕن ، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌ كه‌چه‌ڵ نین ڕه‌قتر ڕه‌فتار ده‌كه‌ن له‌گه‌ل َچوارده‌ووریان ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌رنه‌خستنى سۆزییانه‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌سایه‌تى پیاوانى كه‌چه‌ڵ زۆر ڕۆمانسترن له‌ پیاوانى تر ، چونكه‌ زیاتر ئاره‌زووى نزیك بوونه‌وه‌ى خانمان ده‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ خانمان پیاوانى كه‌چه‌ڵیان زیاتر لا په‌سه‌نده‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
5122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2019 11:17:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ