هەواڵ
پێگه‌ى یه‌كێتى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كان له‌كابینه‌ى حكومه‌تدا به‌پێى ئیستحقاقى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌بیت
 ئاڕاستە
حاكم قادر ووتى : به‌پێى به‌جێهێنانى پڕه‌نسیپه‌كان وبڕوابون به‌به‌رنامه‌ كۆنكرێتی یه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان , بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى گشتى به‌خه‌ڵك وهاووڵاتیان به‌گشتى , به‌تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست كه‌له‌پێشه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كاره‌كانیاندا ڕیزبه‌ندبكرێت , ئه‌ركى كارمه‌ندانى یه‌كێتى نێوده‌زگا حكومییه‌كانه‌ وبه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو جه‌ماوه‌ر پێویسته‌ كادیره‌ یه‌كێتى یه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى حوكمڕانى له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكاندا سه‌رمه‌شق وداكۆكیكارى داخوازییه‌كانى خه‌ڵك بن .

ئه‌و ووتانه‌ى هه‌ڤاڵ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى ولێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى یه‌كێتى  نیشتمانى كوردستان , له‌سه‌رپه‌رشتیكردنى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌وه‌ هات كه‌سه‌ربه‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وكارگێڕى چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئه‌نجامیدا .
هه‌رله‌درێژه‌ى ووته‌كانیدا وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌ئه‌رك وماندوبون وشه‌ونخونى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌هاوڵاتیان 
به‌گشتى وبه‌شدارى ڕاسته‌وخۆیان له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژبه‌تیرۆرستان وكه‌مكردنه‌وه‌ى زه‌ره‌رو زیانه‌گیانییه‌كان كه‌سه‌رجه‌میان جێى شانازى گه‌له‌كه‌مانن , دواتر له‌باره‌ى دواپێشهاته‌ سیاسى وهه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ودواهه‌ڵوێستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ به‌شدارى له‌كابینه‌ى حكومه‌تدا , ڕایگه‌یاند :به‌پێى پڕه‌نسیپى شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه‌ وئیستحقاقى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پێگه‌ى سیاسی یه‌كێتى , بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى كه‌به‌ر یه‌كێتى ده‌كه‌ون , وه‌ك هێزى دووه‌مى براوه‌ له‌وهه‌ڵبژاردندا درێژه‌ به‌خه‌باتى سیاسى گفتوگۆو دانوستانه‌كانمان ده‌ده‌ین و پێداگرى له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین .

604 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2019 4:30:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ