تەندروستی
كۆمه‌ڵێك خۆراك ددانه‌كان توشى هه‌ڵوه‌رین ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌كو چۆن ده‌زانین جگه‌ره‌كێشان هۆكارى سه‌ره‌كى كلۆربونى ددان و ڕه‌ش بونه‌وه‌یه‌تى ، جگه‌له‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوچوونى چینى ده‌ره‌وه‌ى ددان (مینا) به‌وه‌ش ددانه‌كانت توشى هه‌ڵوه‌رین ده‌كات ، كۆمه‌ڵێك خۆراكیش هه‌روه‌كو جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌رى زۆر خراپ له‌سه‌ر ددانه‌كان دروست ده‌كات كه‌ هه‌وڵ بده‌ دواى خواردنیان ددانت بشۆیت .
شیرینى هۆكارى سه‌ره‌كى كلۆربوونى ددانه‌كانه‌.
خواردنى سه‌هۆڵ ، هۆكارێكه‌ بۆ شكاندنى ددان .
لیمۆ و پرته‌قاڵ به‌هۆى بوونى زۆرى مادده‌ى مزره‌مه‌نى تێدا ددانه‌كان توشى هه‌ڵوه‌رین ده‌كات .
چا و قاوه‌ى شیرین ددانه‌كان توشى خێرا كه‌وتن ده‌كات.
چپسى (په‌تاته‌ ) ددان توشى هه‌ڵوه‌رین ده‌كات ، چونكه‌ زۆرترین به‌كتریا دروست ده‌كات .
خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ، هۆكارن بۆ هه‌ڵوه‌رینى ددانه‌كان.
خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان ، ددانه‌كان توشى كلۆر بوون و كه‌وتن ده‌كات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
6164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2019 1:45:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ