هونەر
به‌ڤیدیۆ:حسام ڕه‌سام به‌ گۆرانى زۆرباش پیرۆزبایى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هونەرمەندی عێراقی حوسام ڕەسام نوێترین کاری هونەریی خۆی بۆ نەورۆز بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە.

کلیپە نوێکەی حوسام ناوی (زۆرباش)ە، لەسەرەتای کلیپەکەدا بە هەردوو زمانی کوردی وعەرەبی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات، گۆرانییەکەش بە هەردوو زمانەکە دەڵێت.

گۆرانی (زۆرباش)، هۆنراوەی زیا مەیالییە ، عەلی بەدر کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، دابەشکردنی ئەحمەد تارقە ، لە ستۆدیۆی میلۆدی موزیک کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.

ئەمە یەکەمجار نییە حوسام بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێت، بەرهەمێکی تایبەت بە پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ چەند گۆرانییەکەی تر کە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی وتوویەتی.

حوسام ڕه‌سام لەساڵی ١٩٧٨لەدایکبووە، سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌رتاش كارى كردووه‌ و دواتر چووه‌ بۆ په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان و خوێندنى بوارى شێوه‌كارى، له‌ ساڵى ٢٠٠٤ەوە ده‌ستى به‌ گۆرانی وتن كردووه‌، یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی عێراق و هەوادارێکی زۆری هەیە، چەندین بەرهەمی هونەری و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە.
7069 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/12/2019 11:14:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ