ترافیک
١٠ كه‌س بوونه‌ قوربانى ڕووداوى هاتوچۆ
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سێ رووداوى هاتوچۆ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان روویاندا و له‌ ئه‌نجامدا 10 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌ فه‌یسبووك ئامارى رووداوه‌كانى هاتوچۆى ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ هاوكات به‌پێى ئاماره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌:"له‌ سنورى گه‌رمیان رووداوێكى هاتوچۆ روویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س برینداربوون".

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه‌، دوو رووداوى هاتوچۆ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى روویانداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س برینداربوون.

755 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/12/2019 10:57:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ