هەواڵ
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا تاوتوێی حكومەتی ئەلەكترۆنییان كرد
 ئاڕاستە

لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی ئیستۆنیا، ئەمڕۆ دوو شەممە 11 ئازار، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە تالینی پایتەخت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا تایمار پیتیرکوپ کۆبوویەوە. 

لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانێ پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیستۆنیا كرا بەتایبەت لە بواری كەڵك وەرگرتن لە سیستمی حكومەتی ئەلەكترۆنی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە و چۆنیەتی سوود لێ وەرگرتنی بۆ هەرێمی كوردستان كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی کاروباری حکومەت وخزمەتی باشتری هاوڵاتیان. 

شاندی ئیستۆنیا قۆناغەكانی حكومەتی ئەلەكترۆنی وڵاتەكەیان بۆ قوباد تاڵەبانی ڕوون كردەوەو ئامادەییان دەربڕی هاوكاری هەرێم بكەن بۆ كەڵك وەرگرتن لێی. 

سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیایە  و ئەو وڵاتە یەكێكە لە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا و سیستمی حوكمڕانییەكەی كۆماری پەڕلەمانییە و لە هاوپەیمانێتی باكوری ئەتڵەسی و رێكخراوی بازرگانی جیهانیدا ئەندامە و لە ساڵی 1991 وەك یەكێك لە كۆمارەكانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو سەربەخۆیی تەواوەتی وەرگرتووە.

526 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/11/2019 3:47:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ