تەندروستی
كۆرپه‌له‌یه‌كى ٢ ڕۆژه‌ فڕێدراوه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كۆرپەلەیەكی تازە لەدایكبوو لە شاری كەركوك دۆزرایەوە، كە تەمەنی دوو ڕۆژەو فڕێدرابوو.

فەرهاد مەحمود بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری كەركوك ، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌:ئێوارەی دوێنێ‌ لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوك، نزیك بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتۆچۆی شارەكە، كۆرپەلەیەكی تازە لەدایكبوو لەلایەن هاوڵاتییەكەوە دۆزرایەوەو دواتر تیمەكانی پۆلیسی لێ ئاگاداركرایەوە هاوكات ئەو كۆرپەلەیە دوای ئەوەی دۆزرایەوە لەلایەن تیمەكانمان هەڵگیرایەوەو برایە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ئازادی.

وتیشی: كۆرپەلەكە تەمەنی دوو ڕۆژەو ڕەگەزی نێرە، دوای پشكنین دەركەوتووە بە شەش مانگی لە دایك بووەو ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرەو لە ئێستادا لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەوە دووەم منداڵە لە ماوەی ئەم مانگەدا لە كەركوك بە فڕێدراوی دەدۆزرێتەوە.

2702 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/11/2019 11:46:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ