زانست
عه‌مباركردنى وزه‌ له‌ رێگه‌ی پێستی هێلكه‌وه‌
 ئاڕاستە:سه‌یران على
زانایانی  ئه‌ڵمانی  له‌ ڵكۆڵینه‌وه‌یه‌ك یان دا  ده‌ریان خستوه‌ پێستی هێلكه‌  سوودێكی زۆر باشی هه‌یه‌   بۆ خزن كردنی وزه‌ی ئه‌لیكترۆ كیمیاوی.

هێلكه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دا  بۆ خواردن و ده‌رمان  به‌ كار دێت ،به‌ڵام له‌ نوێترین   ڵێكۆلینه‌وه‌یان دا بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌  پێستی هێلكه‌   بێ سوود نییه‌ و  و له‌ جیاتی  فرێ دانی ده‌توانن كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت 

به‌ وته‌ی   شاره‌زایان  پێستی  یه‌كه‌م و دووهه‌می هێلكه‌ سوودی  یه‌كجار زۆری هه‌یه‌  و  پاش شتنه‌وه‌ی ده‌یهاڕن و موادێكی لێ درووست ده‌كه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ به‌ كار هێنانی  ده‌رمان و بابه‌تی جوانكاری  ده‌توانن ماده‌یه‌كی لێ دروست بكه‌ن بۆ عه‌مباركردنى وزه‌ . 

شایانی باسه‌، پێستی هێلكه‌  له‌ كه‌له‌سیۆم و یه‌ك رووی  فایبر   كه‌ پره‌ له‌ پروتین   پێك هاتوه‌    .
221 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/11/2019 11:35:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ