هەواڵ
مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی دیاری بەسەر ژناندا دابەش دەکات
 ئاڕاستە
‎ئه‌مرۆ له‌باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى (1) رێخستنى سلێمانى به‌بۆنه‌ى رۆژى ژنان و راپه‌ڕینه‌وه‌ له‌لایه‌ن حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) دیاری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كادرو كارگوزاری مه‌ڵبه‌ندی (1)ی سلێمانی دابه‌شكرد.

‎ وێڕای پیرۆزبایی له‌ ژنانی كوردستان حاكم قادر له‌ ووته‌یه‌كیدا , جه‌ختی له‌سه‌ر رۆلی ژنان له‌ خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشدا كرده‌وه‌ بۆ هێنانه‌دی مافه‌كانیان.

‎وتیشی: پێویسته‌ ژنان خۆیان ئاڵا هه‌ڵگری داخوازییه‌ ره‌واكانیان بن.

‎له‌ هه‌مان بۆنه‌دا لیژنه‌ی ژنان وتارێكیان پێشكه‌ش كردو تێیدا ڕایانگەیاند:پیشتیوانی مافه‌كانی ژنان ده‌بن و داواكارن له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی حكومڕانی و ئۆرگانه‌كانی (ی.ن.ك) زیاتر بایه‌خیان پێبدرێت

366 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/9/2019 8:15:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ