کۆمەڵایەتی
تازه‌ زاوایه‌كى دادوه‌ر دواى نۆ ڕۆژ سه‌رى هاوسه‌ره‌كه‌ى لێده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی جمهوری له‌ میسر  بڵاوى كردۆته‌وه‌ زاوایه‌ك كه‌ پیشه‌ی دادوه‌ره‌ ( حاكمه‌) ، دوای تێپه‌ڕبوونی ٩ ڕۆژ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا له‌ میسر و هاوكات خه‌ڵكى میسریشن، داوای له‌ بوكه‌ خان كردووه‌ خواردنی بۆ ئاماده‌ بكات، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى  له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تی زۆر ماندوم و ناتوانم ئاماده‌ی بكه‌م، له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان، سه‌ره‌تا زاوا له‌ بوك ده‌دات پاشان ده‌چێته‌ چێشتخانه‌كه‌ و چه‌قۆیه‌ك ده‌هێنێت و سه‌ری ده‌بڕێت.

تاوانبار  (دادوه‌ره‌كه‌) دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی و كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا ناوه‌.

به‌ڵام زاوا له‌به‌رده‌م دادگا باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی قسه‌ و جنێوی زۆری پێ ووتوه‌ و ته‌نانه‌ت لێشی داوه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشكی توێكاری ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ، ژنه‌كه‌ ئاسه‌واری توندوتیژی پێوه‌دیاربووه‌ و سه‌ربڕاوه‌.
4322 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/7/2019 12:47:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ