ترافیک
هاتوچۆى سلێمانى ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تكرده‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هاتوچۆى سلێمانى ده‌نگۆى زیادكردنى ڕسووماتى شۆفێران ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ .

ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتوووه‌ ئاشكرایكردووه‌:پاش ئەوەی دەنگۆیەک لەناو هاوڵاتییاندا بڵاوبوەوە کە رسوماتی تۆماری یەکەمجاری ئوتومبیل زیاد دەکات ، ئەو دەنگۆیانە ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

ده‌شڵێت:ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن لە ڕاستیەوە و ڕسوماتی تۆمارکردنی یەکەمجاری ئوتومبیل هەر وەک پێشووە و هیچ زیادی نەکردووە.

وتیشى:دڵنیای هاوڵاتییان دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە. 
386 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/7/2019 12:01:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ