دۆسیە
رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بۆچی گرنگه‌؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠١٩، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێککەوتنێکی سیاسییان واژۆ کرد،سه‌ركرده‌كانی یه‌ كێتی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ به‌ گرنك ده‌زانن و ئومێدی زۆریشیان پێه‌تی و گۆڕانكاری به‌رچاو به‌ حۆده‌بینێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی  هه‌رێمی كوردستان.

كۆسرەت رەسوڵ: رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكە

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی راگەیاندوه‌: رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكە و ئومێدی زۆریشمان بە رێككەوتنەكە هەیە ویەكێتی پابەندی سەرجەم خاڵەكانی رێككەوتنەكە دەبێت.
 جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد لێژنەكان دوای دەستبەكاربوونیان دەست بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتننامەكە دەكەن.

جەعفەر شێخ مستەفا: ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی کارێکی زۆر باشە

جەعفەر شێخ مستەفا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌ كێتیی ڕاگەیاندوه‌، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ”کارێکی زۆر باشە و ھیچ شتێک ھێندەی ئەو ڕێککەوتنە گەورەتر و پیرۆزتر نییە، چونکە ئەو ڕێککەوتنە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاردەکاتە سەر ژیانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەشی بەوە کرد کە خەڵکی کوردستان چاوەڕێی ئەوە دەکەن، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی بەدوای خۆیدا بھێنێت، بۆیە ”ئەو ڕێککەوتنە بە دەستکەوتێکی چارەنووسساز و گرنگ دەزانم،

ئارێز عەبدوڵا: ڕێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی زۆر گرنگە

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاندوه‌: ڕێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی زۆر گرنگە و لە هەر بوارێکەوە بیگریت، لەبواری سیاسیدا دەبێتە مایەی ئارامی و زیاتر هەماهەنگیی لایەنە سیاسیەکان، بەتایبەت لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و جێبەجێکردنی دەستووری عێراق.

ڕاشیگه‌یاندوه‌، لە ڕووی ئابووریشەوە زۆر گرنگە، چونکە یەکێتی و پارتی ڕێککەوتنیان هەبێ، لایەنی ئابوری و بازرگانی گەشە دەکات، هەروەها بۆ پێگەی حکوومەت و کوردیش لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوەش باشە.
لاهور شێخ جەنگی: پێشوازی لەو ڕێكەوتنە دەكەین كه‌ لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمە

لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری _زانیاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕێكەوتنی یەكێتی و پارتی  لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمە، بۆیە ئێمە پێشوازی لەو ڕێكەوتنە دەكەین.

ڕاشیگه‌یاند،پێشتر لەنێوان كاك كۆسرەت ڕەسوڵ و مەسعود بارزانی ڕێككەوتن لەسەر پرسی پارێزگاری كەركوك كراوە، هەربۆیە پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلادەكرێتەوەو بەرپرسیارێتی جێبەجێنەكردنیشی دەكەوێتە ئەستۆی هەردولایان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،یەكێتیی سورە لەسەر پارێزگاری كەركوك و پەرلەمانی كوردستانیشی لەپێناو كەركوكدا بایكۆتكردوە، ئەنجومەنی سەركردایەتیش كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و پارێزگاری كەركوك یەكلادەكاتەوە.
جێگه‌ی باسه‌ 4ی ئاداری ٢٠١٩، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێککەوتنێکی سیاسییان واژۆ کردو زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه‌كان به‌ كارێكی زۆرباش بۆسه‌قامگیری و خزمه‌تی كۆمه‌لأنی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانن..
1154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2019 2:59:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ