کۆمەڵایەتی
بەهۆی گڕگرتنی غازەوە ژنێکی تەمەن 40 ساڵان گیانی لەدەست دا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ 5 /3 / 2019 لە ماڵەکەی خۆیدا بە هۆی گڕگرتنی غازەوە سوتا ئەمڕۆ ئەوژنە تەمەن 40 ساڵانەی ڕانیە گیانی لەدەستدا .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دوای ئەوەی   کاتژمێر (7 )ی ئێوارەی ڕابردوو  ژنێکی سوتاویان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (ع .ج) لە دایک بوی(1979 )پیشە ژنی ماڵ دانیشتوی ڕانیە کە سوتاوبوو لەماڵی خۆی دا بەهۆی گڕگرتنی غاز ، دوای چارەسەری سەرەتایی لە بەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کرا " .

ناوبراو وتیشی " بەهۆی سەختی و کاریگەری برینەکەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەوژنە گیانی لەدەست دا ، وە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە" .
1548 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2019 11:50:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ