هەواڵ
دوو لایەنی گرنگی سلێمانی پرۆتۆکۆڵێک واژۆ دەکەن و رەخساندنی ھەلی کار زیاتر دەکەن
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
‎زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پرۆتۆکۆڵێکی لێکتێگەیشتن بەمه‌به‌ستی كاركردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوانیاندا واژۆ دەکەن و ڕایدەگەیەنن:ئامانجیانە کۆمەڵێک پرۆژەی کارکردن لە بوارەجیاوازەکان بخەنەوەگەڕ و لە ڕێگەیەوە ھەلی کاری زیاتر برەخسێنن.

 ئەمڕۆ ١١-٢-٢٠١٩ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوە و پرۆتۆکۆڵێکی ھاوبەشیان واژۆ کرد و دواتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاڕاستە ئامادەی بوو ناوەرۆکی پرۆتۆکۆڵەکەیان خستەروو.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند:ئامانجمانە بەھەردوولا کۆمەڵێک پرۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی و پەلەوەری و کارگەی جۆراوجۆر بخەینەگەڕ و پەرە بە ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بدەین.

وتیشی:لەھەمانکاتدا قورسایی لەسەر حکومەت کەم دەبێتەوە بە فشار کەوتنەسەر بۆ دامەزراندن،و لە ڕێگەی کەرت تایبەتەوە ھەلی کار و دامەزراندن بۆ گەنجان زیاددەکەین.

لای خۆیشیەوە د.ئالان فەریدوون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندی و پیشەیی تەکنیکی زانکۆکەمان لەگەڵ بازاڕدا ھەوڵ دەدەین بە ئاراستەیەکی نوێ کار بکەین و کارگە لەکار کەوتووەکان بخەینەوە کار تاکو خوێندکارانمان بتوانن تواناکانی خۆیان لەو شوێنانەدا جێ بکەنەوە.

روونیشی کردەوە:خولی ڕاھێنانمان بۆ گونجاندنی خوێندکاران لەگەڵ بازاڕدا کردووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانیان.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی باسی لەوەش کرد: لەماوەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی پرۆفیشناڵانە بە بەشداری کەسانی پسپۆر ئەنجام دەدەین و تێیدا ڕاسپاردەکان ئاڕاستەی حکومەت دەکەین لەپێناو رەخساندنی زیاتری ھەلی کار.

205 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 12:58:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ