هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵێك ڕاستى ده‌رباره‌ى ماچ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ماچ كردن یه‌كێكه‌ له‌ دیارده‌ و داب و نه‌ریته‌ كۆنه‌كانى جیهان ، كه‌له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا ئاساییه‌ و ڕۆژانه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ریان ، به‌تایبه‌تى ماچى ده‌م كۆمه‌ڵێك ڕاستى له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌تا ئێستا ئاشنا نه‌بوبێتین به‌و ڕاستییانه‌ .

درێژترین ماوه‌ى  ماچ كردن كه‌تا ئێستا له‌مێژوودا تۆمار كرابێت له‌لایه‌ن كچ و كوڕێكه‌وه‌ بوو كه‌ماوه‌كه‌ى (58 كاتژمێر و 35خوله‌ك و 58چركه‌)ى خایاند ، توانیان درێژترین ماوه‌ى ماچ تۆمار بكه‌ن.
دوو خوله‌ك ماچ كردن ، تواناى هه‌یه‌ دوو كالۆرى بسوتێنێت .
ماچى ده‌م هۆكارێكه‌ بۆ گه‌رم بوونه‌وه‌ى جه‌سته‌ .
ئه‌نجام دانى ماچى ده‌م ده‌بێته‌ هۆى خێرا لێدانى دڵ ، به‌وه‌ش ئۆكسجینى زیاتر ده‌چێت بۆ مێشك .
په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت .
به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات .
ماچى ده‌م پارێزگارى له‌ ددانه‌كان و پاكو خاوێنى ددانه‌كان ده‌كات ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى گواستنه‌وه‌ى چه‌نده‌ها به‌كتریاى ناو ده‌م و پاك بوونه‌وه‌ى لیكى ناوده‌م.
یه‌ك خوله‌ك ماچى ده‌م ده‌بێته‌ هۆى گواستنه‌وه‌ى زیاتر له‌ 10 ملیۆن به‌كتریاى جۆراوجۆر.
په‌ستانى ده‌روونى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و مێشك ئارام ده‌كاته‌وه‌ .
ماسولكه‌كانى له‌ش خاوو ده‌كاته‌وه‌ .
هۆرمۆنى ئاره‌زووى سێكسى زیاد ده‌كات .
كاته‌كانى خه‌وت ڕێك ده‌خات و زیاتر ئاره‌زووى خۆراك ده‌كه‌یت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
4364 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 12:50:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ