تەندروستی
تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌خۆیان خۆش ده‌وێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆیان خۆش ده‌وێت ته‌ندروستییان زۆر باشتره‌ وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌خۆیان خۆش ناوێت یان ڕقیان له‌خۆیان ده‌بێته‌وه‌ .

هه‌ر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌خۆیان خۆش ده‌وێت هه‌رگیز دووچارى خێرا لێدانى دڵ نابنه‌وه‌ و به‌رده‌وام لێدانى دڵیان ته‌ندروسته‌ به‌هۆى باش هاتوچۆكردنى خوێن بۆ دڵ و پاڵه‌په‌ستۆى خوێن دروست نابێت بۆ دڵ به‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كى باشى ئۆكسجین ده‌گاته‌ خانه‌كانى دڵ .

ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆیان خۆش ده‌وێت و سۆز و خۆشه‌ویستییان هه‌یه‌ بۆ خۆیان به‌رگرى له‌شیان زۆر به‌هێزه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ ده‌روون ئارام و مێشك سافن .

به‌تایبه‌تى دوور ده‌بن له‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خێرا لێدانى دڵ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
184 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 12:48:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ