هەمەڕەنگ
ئه‌وه‌نده‌ كاتژمێر نوستن بزانه‌ چه‌ند به‌سووده‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین شه‌وان بۆ حه‌ساندنه‌وه‌ى له‌شمان پێویستیمان به‌ "7-8" كاتژمێر خه‌و هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تى مێشك و ده‌روون زۆر پێویستییان به‌ خه‌و و حه‌ساندنه‌وه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام باشتروایه‌ شه‌وان زوو بنویت و به‌یانیان زوو هه‌ڵسیت و هه‌ست به‌ له‌ش ساغى ده‌كه‌یت .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ شه‌وان "7-8" كاتژمێر ده‌نوون بزانه‌ ته‌ندروستییان چى به‌سه‌ر دێت :-
تواناى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئاره‌زووى خواردنت زیاتر ده‌بێت .
به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌بێت .
دوورده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ مردنى كت و پڕ.
بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات .
دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانى وه‌كو شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و قه‌ڵه‌وى .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
653 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 12:47:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ