هەواڵ
ڕێكه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى ئیمزا ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بڕیاره‌ ١٨ ى ئه‌م مانگه‌ ڕێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى ئیمزا بكرێت و هه‌ردووكیان یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ :رێککەوتنەکە بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێم گرنگە، چونکە پێناسەى شەراکەتى ڕاستەقینەى نێوان یەکێتى  و پارتى دەکات لە پرۆسەى حوکمڕانیدا.

ئاماژەى بەوەشکرد:ڕێکەوتنەکە گرەنتییە بۆ هاوهەڵوێستى نێوانیان بەرامبەر وڵاتانى دەوروبەر و پارچەکانى دیکەى کوردستان بۆ ئەو گۆڕانکارى و پێشهاتانەى کە دێنە پێش هاوكات لەبەرامبەر گۆڕانکارییەکان گرنتیان پێدەدات کە هه‌ردوولا یەک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.

لە کۆبوونەوەکەى پێنجى ئەم مانگەى نێوان یه‌كێتى و پارتى لیژنەیەکى حەوت کەسى بۆ نوسینەوەى رێکەوتنێکى سیاسی نوێ لەنێوان یه‌كێـى و پارتى  پێکهێنرا و بڕیاریشه‌ ١٨ ى ئه‌م مانگه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ئیمزا بكرێت.
184 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 11:43:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ