دۆسیە
خانه ى نه وجه وانان بۆچى دروست بوه؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


ئه‌و مندالأنه‌ی كه‌ بێ سه‌رپه‌رشتن یان ئه‌و مندالأنه‌ی كه‌ فڕێده‌درێت ده‌برێته‌ كوێ و كێ ده‌یانگرێته‌ خۆی و كێن ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی خانه‌كانی نه‌وجه‌وانان ده‌كه‌ن.

سەرنج حەمە سەعید  بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی له‌م دیداره‌ تایبه‌ته‌ی ماڵپه‌ڕی (ئاڕاسته‌)دا وه‌لأمی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانمان ده‌داته‌وه‌ وزۆرترین نهێنی و زانیاری بۆخۆێنه‌ران ده‌خاته‌ ڕوو..

ئاڕاسته:خانه ى نه وجه وانان  بۆچى دروست بوه؟

سەرنج حەمە سەعید  :سه‌ره‌تای دروست بونی خانه‌ی نه‌وجه‌وانان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆساڵی په‌نجاكان كه‌ یه‌كه‌م جارخانه‌ی كوڕان كراوه‌ته‌وه‌ وه‌ تایبه‌ت بوه‌ به‌و منداڵانه‌ی كه‌ بێ سه‌رپه‌رشتن وكه‌س نه‌بوه‌ سه‌رپه‌رشتیان بكات.

ئاڕاسته:ئه ومندالانه ى كه له خانه كه دان كئ ده یانهینیت و كام مندال له‌ خۆده‌گرن ؟

بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی :ئه‌و مندالأنه‌ی به‌ پێی په‌یڕه‌وی ژماره‌ 51ی ساڵی 1986 له‌ خانه‌ وه‌رده‌گیرێن كه‌ ده‌بێت خێزانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ بێت و وكه‌س نه‌بێت‌ سه‌رپه‌رشتیان بكات،ئه‌م مندالأنه‌ یان له‌ ڕێگای دادگاوه‌ یان له‌ لایه‌ن خانه‌كه‌وه‌ ده‌هێنرێت كه‌ دوای ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كه‌یان پێده‌گات مندالأكه‌ بێ سه‌رپه‌رشته‌ وه‌ له‌ خانه‌كه‌ دا به‌ پێ لێژنه‌ی وه‌رگرتن كه‌ له‌ په‌یڕه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌ لیژنه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌و مندالأنانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ پێكدێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌و دوو توێژه‌ری خانه‌كه‌.

ئاڕاسته :ئه گه ر خیزانیك مندالى بویت چۆن ده یان ده نئ؟

ئه‌و مندالأنانه‌ی دێنه‌ ناو خانه‌ چه‌ند جۆرێكن ،جۆرێكیان ئه‌و مندالأنه‌ن كه‌ فرێدراون ده‌یان هێننه‌ لای ئێمه‌ تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌سی نیه‌ ودۆزراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ ڕێگای دادگای ناوجه‌وانانه‌وه‌ ده‌درێت به‌و خیزانانه‌ی ناویان له‌ دادگا تۆماركردوه‌ وه‌ كاتێك ئه‌و نوسراوه‌ی دادگامان پێده‌گات منداڵه‌كه‌ ده‌ده‌ین به‌و خێزانه‌ واتا دادگا بڕیارده‌دات بیدات به‌ كێ .
ئاڕاسته‌:ئه‌ی ئه‌و مندالأنه‌ی كه‌ خێزانیان دیاره‌و ناتوانن به‌ خێوی بكه‌ن؟
سەرنج :به‌ڵێ هه‌ندێك منداڵ هه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ی تری هه‌یه‌ و خێزانی دیاره‌ ئه‌و مندالأنانه‌ له‌ ڕێگای هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌وه‌ ده‌درێت به‌و خێزانانه‌ی په‌ سه‌ند كراوان.

ئاڕاسته‌:خێزانی جێگره‌وه‌ واتای چی؟

 بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی :پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌‌ ئێستا له‌ سلێمانیه‌ و له‌ قۆناخی ئه‌زمون كاریدایه‌ئه‌و خیزانانه‌ ناویان تۆمارده‌كه‌ن و به‌ پڕۆسه‌یه‌كدا تێده‌په‌ڕن و چه‌ند خولێك ده‌بینن دواتر له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی په‌سه‌ندكردنه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێن و پاشان منداڵیان ده‌درێتێ و به‌ لأم ئه‌و مندالأنا نابێت به‌ ناوی خێزانه‌كه‌وه‌ ته‌نها به‌ خێوی ده‌كه‌ن.
ئاڕاسته‌:به‌ خێوكردن تا چه‌ند ساڵ؟
سه‌رنج: په‌ یوه‌ندی منداڵ به‌ خێزانی جێگره‌وه‌وه‌ سێ ماوه‌یه‌ كورت خایه‌ن شه‌ش مانگه‌ و  مام ناوه‌ند تا 3 ساڵ و درێژخایه‌ن 18 ساڵ واتا تا ئه‌و ماوانه‌ منداڵه‌كه‌یان لاده‌بێت و پاشان ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆخانه‌وخێزانی ڕاسته‌قینه‌یان دێنه‌وه‌و منداڵه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه‌.

ئاڕاسته‌:ئه وكیشانه ى روبه روتان ده بیته وه چى یه؟

سه‌رنج:ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه‌ كه‌می میلاك و بودجه‌یه‌،ئێمه‌ پێمان خۆشه‌ وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت و سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان زیاتر ئاوڕ له‌ چاودێری كۆمەڵایەتی بده‌نه‌وه‌ تا ئه‌و منداڵ وبه‌ سالأچوانه‌ خزمه‌ت بكرێن و هه‌ست به‌ بێ كه‌سی و بێ پشتیوانی نه‌كه‌ن.

ئاڕاسته‌:ناخۆشترین روداو یان چیرۆكى ناوخانه كه چى بوه؟
سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوانه‌ی كه‌ له‌ خانه‌كه‌دا ڕووده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رمنداڵه‌ی كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌  له‌ ڕوداوه‌كانیشدا ڕوداوی جیاوازی تێدایه‌ .
ڕوداوی ناخۆشیش وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باوكی منداڵێك له‌ به‌رده‌م خانه‌ی كچانه‌دا خۆی كوشت ئه‌وه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌ ڕوداوه‌ ناخۆشه‌كان ،وه‌ به‌رده‌وام ڕودای ناخۆش زۆرتره‌ له‌ ڕوداوی خۆش به‌لأم هه‌ركاتێك چالاكیه‌ك بۆمنداڵه‌كان ئه‌ نجام ده‌ده‌ین و ئه‌وان دڵخۆش ده‌بن ئه‌وه‌ش بۆهه‌مومان دڵخۆشیه‌ .یان له‌ قوتابخانه‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بن  و دڵخۆش ده‌بن بۆئیمه‌ش مایه‌ی سه‌ربه‌رزی دڵخۆشیه‌.
وه‌ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی گه‌شت و چالاكی  و گه‌ڕان و دڵخۆش كردنیانداین چونكه‌ ئه‌و مندالأنه‌ پێویستیان به‌ دڵخۆش كردنه‌.


ئاڕاسته‌:له روى ده رونیوه چۆن مامه ڵه‌ یان له گه ل ده كرێت؟

توێژه‌ری خانه‌كان ئه‌و خولانه‌ ده‌بینن كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ منداڵه‌كان بكه‌ن وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ خانه‌و به‌شه‌كاندان چه‌ندین خولیان بینیوه‌ بۆخزمه‌تكردن و په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵه‌كان.

به ریوه به رایه تى چاویرى  چه ند به شه و به شه كان چى له خۆ ده گریت؟
سەبارەت بە خانەكانی كۆمەڵگای چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی  سه‌رنج وتی: لە ئێستادا چوار خانەمان هەیە، خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو، خانەی نەوجەوانان، خانەی منداڵان و خانەی بەساڵاچووان، كە ئەو سودمەندانەی لە ناو خانەكانن بەردەوام پێویستیان بەچاودێری‌و خزمەتكردن‌و سەرپەرشتیكردن هەیە، چونكە ئەوان كەسانی ئاسایی نین‌و خۆیان ناتوانن ژیانی خۆیان دابین بكەن، و پێویستە ئەو پێداویستییانەی هەیانە لەڕوی مادی و مەعنەویەوە بۆیان دابین بكرێت.

ئاڕاسته‌:ئه‌ی ئه‌و مندالأنه‌ بێ به‌ش نابن له‌ پرۆسه‌ی خۆێندن؟

سه‌رنج:نه‌خێرئه‌و مندالأنه‌ی كه‌ له‌ لای ئێمه‌ن ده‌یان خه‌ینه‌ به‌ رخۆێندن و تێچوی خۆێندیان له‌ ئه‌ ستۆی ئێمه‌ یه‌ تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی  وە پێی یاسا تا تەمەنی 18 ساڵی لە خانەكان دەتوانن بمێننەوە، و دوای ئەو تەمەنە خۆیان دەتوان لە بڕیارەكانی ژیانیان بەشداربن، و لە دوای ئەو تەمەنەش لەبەر لایەنی ئینسانی تا دڵنیا دەبن لەچۆنیەتی شوێن و مانەوە و ژیان و كاركردنی، دابڕانی لە خانە بۆ ناكەن.

فه رمانبه ران له خراپى مامه له كردن لێپێچینه وه یان له گه لدا ده كریت؟

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی  به‌ دڵنییاوه‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت و بۆئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی كه‌ به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن ڕێزلێنانیان  بۆده‌كرێت سوپاس و پێزانینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كرێت وڕێزیان لێده‌نرێت،واتا سیسته‌می سزاو پاداشت هه‌یه‌ و چه‌ندین نمونه‌شمان هه‌یه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ران هه‌بوه‌ كه‌م ته‌رخه‌م بوه‌ ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست بوبێت ئه‌وا دورمان خستۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری ڕسمیش بوبێت ئه‌وا گواستنه‌وه‌ی بۆكراوه‌.

ئاڕاسته‌:چیتان كردوه بۆئه وفه رمانبه رانه ى كه سالأنێكه‌ له وێن  نه حكومین و نه گرئ به ستن؟

سه‌رنج:ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌وێ خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌شێكیان كارمه‌ندی حكومین و به‌شێكیان دانه‌مه‌زراون به‌ ڵكو له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌وه‌ موچه‌یان پێ ده‌درێت. وه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ دابمه‌زرێنین به‌ گرێبه‌ست یان بكرێن به‌ ڕه‌سمی  وه‌یان هه‌ركاتێك دامه‌زراندن بكرێته‌وه‌ ئه‌وله‌ویه‌ت بۆئه‌وان ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمەڵایەتی  سه‌ر به‌ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ وله‌ساڵی 2011دا سەرنج حەمە سەعید بووە بە بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی.


دیداری:عه‌بدول نه‌جم

1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2019 3:24:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ