ترافیک
وه‌ستانى ئۆتۆمبێل له‌لاى چه‌پى شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمودقه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

وه‌ستانى ئۆتۆمبێل له‌لاى چه‌پى شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمودقه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و موقه‌ده‌مێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆش ده‌ڵێت" له‌ به‌روارى 17-2 ئیجرائاته‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین".

موقه‌ده‌م به‌رهه‌م له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ ئاڕاسته‌ وتى:"ئێمه‌ وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى شه‌قامه‌كانى پارێزگاى سلێمانیداین و كۆمه‌ڵێك شه‌قام له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه‌ ئێستاش له‌ شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود كه‌ به‌ هه‌ر چوارده‌ورى پارێزگاى سلێمانىدایه‌ گۆڕانكارى ده‌كه‌ین و ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ ئاگادار كردنى شۆفێران بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستى چه‌پى شه‌قامه‌كه‌ نه‌وه‌ستن ، و له‌ به‌روارى 17-2 ده‌ست ئه‌كه‌ین به‌ ئیجرائاته‌كان له‌و شه‌قامه‌دا". 

وتیشى:"ئێمه‌ له‌ شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود كۆمه‌ڵێك ئاگاداریمان بڵاو كردۆته‌وه‌ و به‌نیازیشین كۆمه‌ڵێك كارت دروست بكه‌ین و بیكه‌ینه‌ سه‌ر جامى ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌ ئێمه‌ له‌ به‌روارى 17-2  وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێل له‌ ده‌سته‌ چه‌پى شه‌قامه‌كه‌دا بووه‌ستێت.

سه‌باره‌ت به‌و دووكانانه‌ى كه‌ له‌ ده‌سته‌  چه‌پى ئه‌و شه‌قامه‌دان موقه‌ده‌م هه‌ڤاڵ وتى:"داوا له‌و خاوه‌ن دووكاندارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا دووكانیان هه‌یه‌ ئۆتۆمبێله‌كانى خۆیان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ ڕانه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌ سه‌ردانیان ده‌كات له‌ شه‌قامه‌كاندا لاى ده‌سته‌ ڕاستى دووكانه‌كه‌ى خۆى بووه‌ستێت نه‌ك ده‌سته‌ چه‌پى شه‌قامه‌كه‌".

439 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2019 12:56:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ