کۆمەڵایەتی
منداڵێكى ٧ ساڵان به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌ باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
منداڵێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵان به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌ى زڕدایكه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ میدیاكانی عێراق له‌ هه‌واڵێكدا ڕایانگه‌یاند:منداڵێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ به‌ناوی ره‌هه‌ف له‌لایه‌ن زڕدایكییه‌وه‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ ، دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ، كه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ له‌هۆشخۆی چووبوو ، دوای 3 رۆژ مانه‌وه‌ ، گیانی له‌ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: باوكی ره‌هه‌ف ، كه‌ منداڵه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ ، وتویه‌تی كه‌ تای هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ پشكنین شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار بووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:پزیشكانی سه‌رپه‌رشتی كه‌یسی ئه‌و كچه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ره‌هه‌ف بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان، لاواز بوو، به‌تایبه‌تیش له‌هۆشخۆی چووبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ خوێنبه‌ربوون له‌ كه‌للـه‌سه‌ریدا تۆماركراوه‌.

ئه‌وه‌شى تێداهاتوه‌: له‌ زۆربه‌ی شوێنی جه‌سته‌ی شوێنی لێدانی ته‌زووی كاره‌با و داغكردن به‌ ئاگر تێبینی كراوه‌.

وێنه‌كانی ره‌هه‌ف له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ته‌نیه‌وه‌ كه‌ جه‌سته‌ی لاوازی ئه‌و منداڵه‌ نیشان ده‌دات و هیچ هۆشی له‌خۆی نه‌ماوه‌، دواجار منداڵه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زڕدایكییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
149 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2019 12:16:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ