هەمەڕەنگ
شۆخه‌كه‌ى به‌رازیل له‌مه‌زادێكى جیهانیدا كچێنى خۆى ده‌فرۆشێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سیانزه‌ مناڵ به‌هۆی هه‌ژاری و سه‌رماوه‌ له‌ ویلایه‌تی سانت كاترینای باشورى به‌رازیل گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها به‌ سه‌دان خێزانی هه‌ژاری تر دوچاری نه‌خۆشی كوشنده‌ بوون.
 (كاترینا میگلیۆرین)  مامۆستای په‌روه‌رده‌ و جه‌سته‌یی ماوه‌ی ساڵێكه‌ داوای له‌هه‌مو ڕێكخراوه‌ خێرخوازیه‌ جیهانیه‌كان كرد كه‌ به‌ هانای شاره‌كه‌ی بێن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و هیچیان به‌ شوێن هاواره‌كه‌ی نه‌هاتن.
تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی  ئه‌م شۆخه‌ به‌ڕازیلییه‌  له‌ ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵیدا له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ كچێنی خۆی ده‌فرۆشێت له‌ مه‌زادێكی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پاره‌كه‌ی یارمه‌تی هه‌ژارانی شاره‌كه‌ی بدات و شوێنی نیشته‌جێبونیان بۆ دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان بیانپارێزێت.
ئه‌م كاره‌ی كاترینا هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌ له‌ به‌رازیل و له‌ ڕۆژنامه‌كان ھێرشی زۆری كرایه‌ سه‌ر.
دوای یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی مه‌زادی فرۆشتنی كچێنیه‌كه‌ی زیاتر له‌ ٨٩٠ پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ند (بزنسمان) له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداریان له‌ مه‌زاده‌كه‌ كرد ، پیاوێكی عه‌ره‌ب بڕی ٠٠٠,٥٠٠,١$ یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری دا بۆ ئه‌وه‌ی كچێنیه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌مه‌ش كاترینای توشی شۆك كرد چونكه‌ له‌و كاته‌ بوو كه‌ كه‌ ڕوداوه‌كانی سوریا و عیراق ده‌ستی پێ كردبو و ژماره‌ی هه‌ژارانی سوریا و عیراق زۆر زۆر ببوون، ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ كاترینا مه‌زاده‌كه‌ی داخست و نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌م بزنسمانه‌ عه‌ره‌به‌ نارد و پێی ووت ( ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ یه‌ك كاتژمێر له‌ هه‌ژاره‌كانی وڵاته‌كه‌تان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌ تێر كردنی حه‌زی سێكسیتان ئه‌وه‌ هه‌ژاریتان بنبڕ ده‌كرد له‌ وڵاته‌كانتان). دوای ئه‌مه‌ به‌هۆی جوانی و هه‌ڵوێسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانیه‌وه‌ كاترینا ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و سه‌دان خه‌ڵات و ڕێزلێنانی جیهانی وه‌رگرت و بو به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا شوێنی نیشته‌جێبون دروست بكرێت و یارمه‌تی هه‌ژارانی ویلایه‌تی سانت كاترینا بدرێت.
22415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2019 11:57:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ