تەندروستی
به‌ڕێگه‌یه‌كى ئاسان توانى شه‌ست كیلۆ له‌كێشى دابه‌زێنێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كایتى ئه‌و خانمه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ى كه‌ تواناى كێشى خۆى له‌ 133 كیلۆ گرامه‌وه‌ دابه‌زێنێته‌ سه‌ر 73 كیلۆ گرام  ، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى كه‌میشدا توانى ئه‌وه‌ بكات ، چونكه‌ ڕۆژانه‌ زۆرخۆى ماندوو ده‌كرد به‌ ئه‌نجامدانى وه‌رزش و جووڵه‌ و یارى تۆپى پێوه‌ .
كایتى بۆ هه‌رسێ ژه‌مه‌كه‌ خۆراكى ته‌ندروست ده‌خوارد ، به‌تایبه‌تى ژه‌مى ئێواران به‌ته‌واوى دوور ده‌كه‌وته‌وه‌ له‌ خۆراكى چه‌وور و قوورس ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین زۆر خێرا دابه‌زاندنى كێشى له‌ش  زیانت لێ ده‌دات ، ڕه‌نگه‌ له‌زۆر ڕووى ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانت پێ بگه‌یه‌نێت .
هه‌ربۆیه‌ كایتى ڕۆژانه‌ پێش چوونى بۆ وه‌رزش  خواردنه‌وه‌یه‌كى سۆده‌ى ده‌خوارده‌وه‌ ( خواردنه‌وه‌ى غازى بێت یان ئاوى سۆده‌ ) چونكه‌ كالۆرى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ له‌شى و ئه‌و وه‌رزشه‌ى كه‌ ده‌یكه‌یت هه‌موو زیانه‌كانى ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ت پێ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
تا واى لێ هات كایتى له‌ته‌مه‌نى 35 ساڵیدا كێشى له‌شى گه‌یشته‌ 57 كیلۆ گرام ، به‌مه‌ش گونجاوترین كێشى هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌
446 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2019 11:54:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ