زانست
له‌مه‌ودوا واتس ئاپه‌كه‌ت به‌خۆت نه‌بێت ناكرێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌رنامه‌ی واتسئاپ له‌ دوایین وه‌شانی نوێیدا خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگى له‌ رووی ئاسایش  و پاراستنیه‌وه‌  بۆ به‌رنامه‌كه‌ زیاد كردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی تێك كرانچ رایگه‌یاندووه‌، خزمه‌تگوزاریی كردنه‌وه‌ به‌ په‌نجه‌مۆر و ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو بۆ واتسئاپ له‌سه‌ر سیستمی ئای ئۆ ئێس واته‌ ئایفۆن زیادكراوه‌و له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت.
واته‌ ده‌توانرێت به‌رنامه‌كه‌ قفڵ بكرێت له‌ رێگه‌ی دانانی ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو یان په‌نجه‌مۆر ئه‌مه‌ش وه‌ك پاراستنی زانیارییه‌كانی له‌ ده‌ست كه‌سانی ده‌وروبه‌ری.
له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئای ئۆ ئێسه‌و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ ئه‌ندرۆیدیش به‌رده‌ستده‌بێت.
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/7/2019 12:55:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ