ترافیک
بەوێنە : یەکەمین جارە لە ئاستی کوردستان خولێکی تایبەت بە ڕێنمای کارانی هاتوچۆ بکرێتەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
بۆیەکەمین جارە لەسەر ئاستی کوردستان خولێکی تایبەت بە ڕێنمای کارانی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕینەوە کرایەوە.

خۆشناو حەسەن ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "  خولی پیگەیاندنی( ڕێنمایی  كارانی ھۆشیاری و سەلامەتی مناڵان) بۆ یەكەمجارە  لەسەر ئاستی كوردستان خولێكی لەم جۆرەبكرێتەوە ، کە خولەكە تایبەیە بە( ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆ) تا بتوانن بە شیوەیەكی زانستی و سەردەمیانە ڕێنماییەكانی تایبەت بە بواری وشیاری و سەلامەتی هاتوچۆ بۆ منداڵان لە وانەی تایبەت دا ڕوونکەنەوە و باس بکەن " .

ناوبراو وتیشی" ئەم خولە لەلایەن كەسانی شارەزا و تایبەتمەند ئەوترێنەوە کە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت ، ئامانجمانە لە داهاتودا بەشێوەی نامیلکە ڕێنماییەکان لە ناوەندی خوێندنگاکان و باخچەکانی ساوایان باڵاو بکەینەوە ، هەوڵ دەدەین لە داهاتودا  وشیاری و سەلامەتی هاتوچۆ لە ناو پڕۆگرامی خوێندن جێ ی بکرێتەوە بە هەماهەنگی پەروەردە " .

253 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/7/2019 10:09:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ