دواى چاوهڕوانییهكى زۆر فه‌یس بوك خه‌ونى به‌كارهێنه‌رانى هێنایه‌دى
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژی( ٥-٢-٢٠١٩) رۆژێك دوای ساڵی یادی ١٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی فه‌یسبووك و دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌ران، دواجار فه‌یسبووك به‌فه‌رمی تایبه‌تمه‌ندی سڕینه‌وه‌ی نامه‌ی نێردراوی زیادكرد بۆ مێسنجه‌ر.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كه به‌و جۆره‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر نامه‌یه‌كی نارد بۆ هاوڕێیه‌كه‌ی دواتر به‌هه‌ر هۆكارێك په‌شیمان بوو له‌ناردنی و مه‌به‌ستی بوو بیسڕێته‌وه لای هاوڕێیه‌كه‌ی، فه‌یسبووك ماوه‌ی ١٠ خولهك توانای سڕینه‌وه‌ی داوه پێی تاكوو بیسڕێته‌وه لای هه‌ردوو لا ( لای خۆیی و لای هاوڕێیهكهشی) به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
دوای ناردنی نامه‌كه، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت په‌نجه داگرێت له‌سه‌ر نامه‌كه و پاشان له‌خواره‌وه بژارده‌ی Remove لێ بدات ئینجا Remove for everyone هه‌ڵبژێرێت و Remove لێ بدات، به‌م شێوه‌یه لای هه‌ردوولا ده‌سڕدرێته‌وه.
دوای ناردنی هه‌ر نامه‌یه‌ك ته‌نها له‌ماوه‌ی ١٠ خوله‌كدا ده‌توانی لای هه‌ردوولا نامه‌كه بسڕیته‌وه و ناتوانی له‌و كاته زیاتر نامه‌كان بسڕیته‌وه لای كه‌سی به‌رامبه‌ر.
سه‌رچاوه : تیك ئاى
|