دۆسیە
ئایا كورد میلله‌تێكی داماوه‌ له‌ زانستدا؟
دیداری عه‌بدول نه‌جم

فۆتۆ:فه‌رهاد سه‌لاح

ڕێزان نادردەرونناس وڕاوێژکاری خێزانی لە دیدارێکی تایبەتی ماڵپەڕی ئاڕاستەدا،لایەنی پەروەردەکردنی منداڵ ڕوندەکاتەوەو خەمێکی گەورەی لە دڵدایە بەرامبەر بەپەروەردەی منداڵ ودەڵێت،بە داخەوە پەروەردەو فێرکردن ناوێکی هەڵەیە چونکە لە کوردستان تەنها فێرکردن هەیە وپەروەردەکردن نیە.

ئاڕاسته‌:سه‌ره‌تا باسی په‌روه‌رده‌بكه‌ ئایا په‌روه‌رده‌ مانای چیه‌؟
ڕێزان نادر: ئەگەر لە ووشەی پەروەردە وردبینەوە دەكرێت بوترێت وشەی پەروەردە لە ئاوێتەی دوو ووشەی تر پێكهاتووە كە ئەوانیش بریتین لە (پەراو+ وردە) واتە (پەراوی وردە) كەواتە پەروردە بریتیە لە لێكۆڵینەوەی چەند پەراوێكی ورد بۆ مرۆڤ لەلایەن كەسانی شارەزالە پەراوە جیاوازەكانی ژیاندا، ئەویش لە رێگای لێكۆڵینەوەی پەراوە جیاوازەكانی دەرونی و كۆمەڵایەتی و عەقڵیەوە، وە دواتر گەڕاندنەوەو پێدانەوەی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە هەر لە هەمان رێگاوە بۆ ئەو مرۆڤە، بە مەرجێك ئەم (پەراوانە) بەشێوەیەكی زانستیانەی سەردەم تێكەڵ و تێهەڵكێشی یەكتر بكرێن بەپێی پێویستییەكانی ئەو مرۆڤە، دوای بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەكی پۆزەتیڤانە ئەوا ئەو كات دەكرێت بوترێت پرۆسەكە، پرۆسەیەكی پەروەردەی سەركەوتوو بووە لە پەروەردەكردندا، بەپێچەوانەشەوە دەوترێت پەروەردەكە پەروەردەیەكی شكستخواردوو بووە لە لێكۆڵینەوەی پەراوەكانیدا. كەواتە پرۆسەی پەروەردە پرۆسەیەكی تاكلایانەیە، ئەویش بەمانای ئەوە دێت كە هەر كەسێك بەپێی پێویستیەكانی خودی خۆی بۆ زۆرو كەمی لێكۆڵینەوە لە پەراوەكانیدا دەگەڕێتەوە.

ئاڕاسته‌:په‌روه‌رده‌كردن له‌ قوتابخانه‌كاندا هه‌یه‌ ئایا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌ركی مامۆستایه‌ یان دایك وباوك؟
ڕێزان نادر: بە داخەوە پەروەردەو فێرکردن ناوێکی هەڵەیە چونکە لە کوردستان تەنها فێرکردن هەیە وپەروەردەکردن نیە،مامۆستا ناتوانێت په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كا بكات  ته‌نها 40 ده‌قیقه‌دا وانه‌یه‌ك فێری خۆێندكاراكانی ده‌كات و ته‌واو ،مامۆستا ده‌بێت ڕۆژانه‌ له‌ قوتابخانه‌ وپۆله‌كه‌یدا منداڵ په‌روه‌رده‌بكات به‌وشێوه‌ ته‌ندروسته‌ی كه‌ له‌ داهاتودا سودی لێببینرێت به‌لأم به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه‌ له‌ هه‌ریم نابینرێت.
ڕێزان وتیشی:په‌روه‌رده‌كرن له‌ بنه‌ڕه‌تدا لای دایك وباوكه‌ ،ڕاسته‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌چێته‌ دایه‌نگاوباخچه‌وقوتابخانه‌ به‌لأم له‌ئه‌ستۆی داده‌و مامۆستاكاندا نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ڵه‌وڕاستی و ئامۆژگاری هه‌موی لای دایك وباوكه‌.به‌لام خۆمامۆستا ده‌توانێت به‌ زانستی وكرداری په‌روه‌رده‌ی بكات ،بۆنمونه‌ كاتیك منداڵێك ئاو ده‌خواته‌وه‌ یان بسكیتیك ده‌خوات ده‌بێت مامۆستا زانستیانه‌ و كرداریانه‌ پێبڵێت له‌ كوێدا پاشماوه‌كه‌ی فڕێده‌دات،چونكه‌ په‌روه‌رده‌ كردن كرداره‌ و گرنگه‌ مامۆستا په‌روه‌رده‌ی بكات،به‌لام به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م له‌په‌روه‌رده‌كردندا له‌ئه‌ستۆی دایك وباوكه‌

ئاڕاسته‌:باشه‌ دایك وباوك هۆشیاری وای هه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌بكات؟
ڕێزان نادر:نه‌خێر دایك وباوك هۆشیاری وای نیه‌ كه‌منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌بكات ته‌نها به‌ سزاو پاداشت منداڵه‌كان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین وه‌ پێمان خۆشه‌و ته‌نها سزا بده‌ین ،هه‌روه‌ها مامۆستاش به‌ سزا منداڵه‌كه‌ په‌روه‌رده‌كات به‌وه‌ی گه‌ر بێ ده‌نگ نه‌بێت گه‌رزیره‌ك نه‌بێت ده‌ره‌جه‌ی لێده‌شكێنێت،به‌وه‌ش سزا ئه‌ده‌ین و گفتوگۆناكه‌ین .ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌پرۆسه‌ی سزا..ڕۆژ ڕۆژ ی پیته‌گۆكیه‌  ڕۆژی سزاو پاداشت نیه‌.
ئاڕاسته‌:هۆشیاركردنی دایك وباوك له‌ئه‌ستۆی كێیه‌؟كه‌سمان نه‌بینیوه‌ خۆی بكات به‌خاوه‌نی پێدانی هۆشیاری
ڕێزان نادر:ڕاسته‌ به‌لام باشترین كار له‌ئیستادا ئه‌وه‌یه‌ پردێكی په‌یوه‌ندی باش له‌ نێوان دایك ومامۆستاكان و قه‌تابخانه‌دا دروست بكرێت وكێشه‌كانی په‌روه‌رده‌ ی منداڵه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت هه‌ربۆیه‌ ده‌ڵیم گرنگه‌ هه‌مووپۆله‌كانی قوتابخانه‌كان به‌هاوبه‌شی دایك وباوك ئه‌نجومه‌نێكیان هه‌بیت،له‌ژێرناوی ئه‌نجومه‌نی پۆل و مانگانه‌ كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن وگرفته‌كانی منداڵه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.یان تائێستا نه‌مانبینیوه‌ كاتێك قوتابخانه‌یه‌ك خۆێندكاره‌كانی ده‌بات بۆسه‌یران دایك و باوكی خۆێندكاره‌كانی له‌گه‌ڵ بێت ،هه‌موخۆێندكاره‌كان ده‌كرێته‌ پاسه‌وه‌و خواردن ده‌خۆن ویاری ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
ڕێزان باسی له‌وه‌شكرد كرد پیویسته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندار حكومه‌ت یاسای په‌روه‌رده‌كردن  به‌رپرسیارێتی بۆدایك وباوك دابنیت ئه‌وه‌ش چۆن ده‌بێت،ده‌بێت یاسادابنێن چونكه‌ زۆر گرنگه‌ یاساو ڕێسا دابنێت.كه‌ئه‌وه‌ش پاره‌ی ناویت ته‌نها كاتی ده‌وێت.

ئاڕاسته‌:ئایا چی پێویسته‌ بكرێت بۆپه‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست،خۆ قوتابخانه‌كان توێژه‌رانی ده‌رونی و كۆمه‌لأیه‌تی تێدایه‌؟
ڕێزان نادر:پێش هه‌موو شتێك  له‌ قوتابخانه‌كانداهیچ ڕۆڵێكیان نییه‌ توێژه‌رانی كۆمه‌لایه‌تی و ده‌رونی وه‌ هیچ گرنگیش نین هه‌بن یاخود نه‌بن ،ئه‌وه‌ی گرنگه‌هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ هەرپۆلەی ئەنجومەنێکی هەبێت وئەو ئەنجومەنەش دایکان وباوکانی تێدا بێت واتا به‌هاوكاری دایكان وباوكان توێژه‌ران ده‌توانن په‌روه‌رده‌یه‌كی باش یاخود كێشه‌ی ئه‌و منداڵه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن ،چونكه‌ زۆر له‌ توێژه‌ران نه‌چونه‌ته‌ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه‌ تا له‌ ئازارو خه‌م وكێشه‌ی منداڵ تێبگه‌ن.هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ر ناتوانێت په‌روه‌رده‌بكات وه‌ كاره‌كانیان بچوك بۆته‌وه‌،خۆێندكاری كچ هه‌یه‌ توشی كێشه‌ی سۆزداری بوه‌ و ده‌رونناس قسه‌ی بۆكردوه‌ تا خۆێندكاره‌كه‌ خۆی سوتاند،ئێ ناكرێت توێژه‌ر به‌ته‌نها كیشه‌یه‌ك هه‌بێت چاره‌ی بكات كه‌ بۆشی چاره‌ناكرێت.

ئاڕاسته‌:وه‌ك توێژه‌رێك چ خه‌م وخۆزگه‌یه‌كت هه‌یه‌ له‌حكومه‌ت؟
ڕێزان نادر:خه‌مه‌كه‌ی من زۆر گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ من له‌ولأتێكی پێشكه‌وتوو ته‌ندروستدا گه‌روه‌بوم و خۆێندومه‌ كه‌ ولأتی دانیماركه‌وهیچ قه‌یرانێكی په‌روه‌رده‌یی تێدا نیه‌،ئیستاش كه‌ له‌ كوردستانم گه‌وره‌ترین خه‌مم هه‌یه‌ وه‌ی كه‌ هه‌رچی ڕێز هه‌یه‌ بۆمندال بۆمامۆستا بۆدایك وباوك نیه‌ به‌ڕاستی دۆخی په‌روه‌رده‌ قورس و ئاڵۆز بوه‌وتیكچوه‌ و نازانرێت له‌ كوێ ده‌ست پێبكرێت.خۆزگه‌ ئاستی زانستیمان وه‌ك ئێران و توركیا بوایه‌ ناڵیم وه‌ك دانیمارك چونكه‌ قورسه‌ .ئێران و توركیا خاوه‌نی فه‌رهه‌نگیكی زانستی بێ وینه‌ن .لای خۆشمان وه‌ك توتی واین و به‌س فیرده‌كرێن،كاتی ئه‌وه‌ یه‌ كه‌زانست فیربین،

ئاڕاسته‌:كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێن میلله‌تیكی داماوین له‌ زانستدا؟
ڕێزان نادر:له‌ڕوی زانسته‌وه‌ به‌ڵێ ،چونكه‌ نه‌توانراوه‌ گه‌شه‌ی میشكی مندال به‌زانست بكرێت،له‌به‌رئه‌وه‌ میلله‌تێكی هه‌ژارین وهیچ بۆخۆێندكارنه‌كراوه‌ ماوه‌ی ئه‌و 25ساڵه‌ نه‌توانراوه‌ هیچ بۆمنداڵ بكرێت ئه‌وه‌ش خه‌مه‌گه‌وره‌كه‌ی منه‌ كه‌ خه‌می زانست له‌ هه‌رێم نیه‌ وه‌پیشم سه‌یره‌ داوای ده‌وله‌ت ده‌كه‌ین و زاستیشمان نییه‌ و كه‌سی زانستیشمان نییه‌.

ئاڕاسته‌:زۆر باشه‌ قوتابخانه‌ بیانیه‌كانی كه‌ له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌ ئایا گرنگن و پێویسته‌ هه‌بێت؟
ڕێزان نادر:ئه‌و قوتابخانه‌ بیانیانه‌ی كه‌ باستكرد كاره‌ساتن بۆئێمه‌،بۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش هه‌موشتێك منداڵ ده‌بێت فێری زمانی دایك بكرێت ئیتر خه‌ڵكی هه‌رولأتێك بێت،وه‌ هه‌ركه‌س زمانی دایك به‌باشی فێربێت ئه‌وا به‌باشی فێری زمانه‌كانی تر ده‌بێت و به‌باشیش شاره‌زای ده‌بێت،به‌لام منداڵی ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵ و چوارساڵدا ده‌ینرێنه‌ قوتابخانه‌ی بیانی یان سێ مانگی پشوه‌كه‌ نایه‌ڵن منداڵه‌كه‌ پشوبدات ده‌ینێرن بۆخوله‌كان تا فیری زمانی توركی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و هتد ..ببن ئه‌وه‌ كاره‌ساته‌ و نازانێ خۆی بدۆزێته‌وه‌ ،له‌هیچ ولأتێكی رۆژئاواشدا نایه‌ڵن تا ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی جگه‌ له‌زمانی دایك هیچ زمانێكی تر فێرببن،به‌س لێره‌ فێری زمانی بیانی ده‌كرێن.

ئاراسته‌:باشه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌ست به‌و كاره‌ساته‌ ناكات وا ڕێگا به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی بیانی ده‌دات؟
ڕێزان نادر:له‌ هه‌رێم گرنگی به‌په‌روه‌رده‌ نه‌دراوه‌ گرنگی به‌ بزنزده‌درێت ،وه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ كه‌ قوتابخانه‌ی بیانی دانا ئیتر ولأته‌كه‌ی پێشده‌كه‌وێت ،وه‌ گرنگیش نییه‌ لای منداڵه‌كه‌ی له‌وێ فیری چی ده‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌و بزنزه‌ و ته‌واو.نازانێت پێشكه‌وتن به‌ زمان نییه‌ ،زمان سێهه‌م خاڵه‌ ،یه‌كه‌م خاڵ فه‌رهه‌نگی خۆته‌ كه‌ فه‌رهه‌نگی خۆت بناسێنیت،دوه‌م خاڵ ئالأكه‌ته‌ و سێهه‌م خاڵ زمانه‌.

ئاڕاسته‌:ده‌ته‌وێت چی بڵێت له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا؟
ڕێزان نادر:خۆزگه‌ وه‌زاره‌تێكمان هه‌بوایه‌ به‌ناوی وه‌زاره‌تی خێزان تا لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی له‌ئه‌ستۆی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی خێزاندابوایه‌،ڕاسته‌ ئێمه‌ ڕێكخراومان هه‌یه‌،ڕاسته‌ لێژنه‌ی خێزانمان هه‌یه‌ به‌لام ئه‌وان ناتوانن ئه‌و پڕۆسه‌ گرنگه‌ له‌ئه‌ستۆبگرن.

1045 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/23/2017 10:28:44 AM
زیاتر ...