سلێمانی
سلێمانى: رۆژى جیهانى زه‌وى به‌رز ڕاده‌گیرێت.
 ئاڕاستە

به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى زه‌وییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ پاركى ئازادى له‌ سلێمانى فستیڤاڵى زه‌وى كه‌ چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆری له‌ خۆگرتبوو به‌رێوه‌چوو،رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى فستیڤاڵه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: په‌یامى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان ده‌ست له‌ ناو ده‌ست كار بكه‌ین بۆ پاراستنى زه‌وی له‌هه‌ر  مه‌ترسییه‌ك كه‌ رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 22-4-2017 كه‌ رۆِژى جیهانى زه‌وییه‌ یانه‌ى پارێزه‌رانى ژینگه‌ كه‌ رێكخراوێكى خوێندكارانى زانكۆى ئه‌مریكییه‌ به‌ هاوكارى رێكخراوى وه‌ته‌ر پیپه‌رس فسپیڤاڵیكیان ئه‌نجامدا به‌ به‌شدارى كۆمه‌ڵێك له‌رێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان و ناوه‌نده‌ زانستییه‌كان كه‌ پێكهاتبوو له‌ چه‌ند چالاكییه‌كى وه‌كو وه‌رزشى و زانستى و ژینگه‌یی و ته‌ندروستى و هونه‌رى.

بره‌و باڵا فه‌ره‌ج رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى فستیڤاڵ به‌ ئاڕاسته‌ى ڕاگه‌یاند: په‌یامى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان ده‌ست له‌ ناو ده‌ست كار بۆ ژینگه‌ییه‌كى ته‌ندروست بكه‌ین و پاراستنى زه‌وییه‌ له‌و مه‌ترسییانه‌ى كه‌ رووبه‌رووى زه‌وى و ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ له‌ رابردووه‌ چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه‌ و چالاكى جۆراوجۆر له‌م بواره‌دا دراوه‌ به‌ڵامده‌بێت به‌رده‌وامى پێ بدرێت و ئه‌ركى هه‌موو تاكێكه‌ زه‌وى له‌ ژینگه‌ییه‌كى ناته‌ندروست بپارێزێت.

22-4-2017 به‌ ڕۆژى جیهانى زه‌وى داده‌نرێت و له‌م ڕۆژه‌شدا له‌ هه‌موو جیهان چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر ئه‌نجام ئه‌درێت .

1306 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2017 3:04:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ